عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- دینه و شهخهمییهكان
- 1
- دینه‌ی كچی یاقوب كه له لێئه بوو، چووه ده‌ره‌وه بۆ دیده‌نی كچانی ئه‌و ناوه.
- 2
- كاتێك كه شه‌خه‌می كوڕی حه‌مۆری حیڤی، كه میری ئه‌و ناوه بوو، چاوی پێی كه‌وت، گرتی و لاقه‌ی كرد.
- 3
- دڵیشی چووه سه‌ر دینه‌ی كچی یاقوب، ئه‌و كچه‌ی خۆش‌ویست و به نه‌رمی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد.
- 4
- شه‌خه‌م له‌گه‌ڵ حه‌مۆری باوكی قسه‌ی كرد و پێی گوت: «ئه‌م كچه‌م بۆ بخوازه ببێته ژنم.»
- 5
- یاقوب بیستی كه داوێنی دینه‌ی كچی پیسكراوه، له‌و كاته‌دا كوڕه‌كانی له‌گه‌ڵ مه‌ڕوماڵاته‌كه‌ی له ده‌شتوده‌ر بوون. ئیتر یاقوبیش هه‌تا هاتنه‌وه ده‌نگی نه‌كرد.
- 6
- حه‌مۆری باوكی شه‌خه‌م چووه ده‌ره‌وه بۆ لای یاقوب بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
- 7
- كوڕه‌كانی یاقوب كه بیستیان، له ده‌شتوده‌ر هاتنه‌وه، هه‌ستیان كرد كه ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر و زۆر تووڕه بوون، چونكه شه‌خه‌م به لاقه‌كردنی كچی یاقوب كارێكی ئابڕووبه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل[a] كرد، ئه‌مه‌ش كارێكی نه‌شیاو بوو.
- 8
- به‌ڵام حه‌مۆر قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن و گوتی: «شه‌خه‌می كوڕم دڵی به كچهكهتانهوهیه، بیده‌نێ ببێته ژنی.
- 9
- ژن و ژنخوازیمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، كچه‌كانی خۆتانمان بده‌نێ و كچه‌كانی ئێمه بۆ خۆتان ببه‌ن.
- 10
- له‌ناومان نیشته‌جێ بن، زه‌وییه‌كه‌ش له‌به‌رده‌متانه، تێیدا نیشته‌جێ بن و كڕین و فرۆشتنی تێدا بكه‌ن، موڵكتان تێیدا هه‌بێت.»
- 11
- ئینجا شه‌خه‌م به باوك و براكانی دینه‌ی گوت: «لێم ڕازی بن، ئه‌وه‌ی پێم ده‌ڵێن ده‌یده‌م.
- 12
- ماره‌یی و دیاری زۆر له‌سه‌رم زیاد بكه‌ن، ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن ده‌یده‌م، ته‌نها كچه‌كه‌م بده‌نێ ببێته ژنم.»
- 13
- كوڕانی یاقوب به فێڵبازی وه‌ڵامی شه‌خه‌م و حه‌مۆری باوكیان دایه‌وه و قسه‌یان كرد، چونكه داوێنی دینه‌ی خوشكیان پیسكرابوو.
- 14
- پێیان گوتن: «ئێمه ناتوانین كاری وا بكه‌ین، خوشكه‌كه‌ی خۆمان بده‌ینه پیاوێكی خه‌ته‌نه نه‌كراو، چونكه بۆ ئێمه ڕیسواییه.
- 15
- به‌ڵام به‌مه له‌گه‌ڵتان ڕێك ده‌كه‌وین، ئه‌گه‌ر وه‌ك ئێمه‌تان لێبێت، ئه‌وه‌ش به خه‌ته‌نه‌كردنی هه‌موو نێرینهكانتان.
- 16
- ئیتر كچی خۆمان ده‌ده‌ینه ئێوه و كچی ئێوه‌ش ده‌به‌ین. له‌نێویشتان نیشته‌جێ ده‌بین و پێكه‌وه ده‌بینه یه‌ك گه‌ل.
- 17
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه به قسه‌شتان نه‌كردین و خۆتان خه‌ته‌نه نه‌كرد، ئه‌وه كچه‌كه‌ی خۆمان ده‌به‌ین و ده‌ڕۆین.»
- 18
- قسه‌كانیان به‌لای حه‌مۆر و به‌لای شه‌خه‌می كوڕی حه‌مۆره‌وه باش بوو.
- 19
- كوڕه لاوه‌كه له ئه‌نجامدانی كاره‌كه دوا نه‌كه‌وت، چونكه به كچه‌كه‌ی یاقوب دڵشاد بوو، له ماڵی باوكیشی له هه‌موویان ڕێزدارتر بوو.
- 20
- ئیتر حه‌مۆر و شه‌خه‌می كوڕی هاتنه به‌ر ده‌روازه‌ی شاره‌كه‌یان و قسه‌یان بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی خۆیان كرد، گوتیان:
- 21
- «ئه‌م پیاوانه ئاشتیخوازن له‌گه‌ڵمان، با له خاكمان نیشته‌جێ بن و كڕین و فرۆشتنی تێدا بكه‌ن، زه‌وییه‌كی پانوبه‌رین له‌به‌رده‌میانه. كچیان ببنه ژنمان و كچی خۆمانیان ده‌ده‌ینێ.
- 22
- به‌ڵام ئه‌م پیاوانه به‌مه له‌گه‌ڵمان ڕێك ده‌كه‌ون كه له‌گه‌ڵمان نیشته‌جێ بن و ببینه یه‌ك گه‌ل، ئه‌ویش خه‌ته‌نه‌كردنی هه‌موو نێرینهكانمانه، هه‌روه‌ك چۆن خۆیان خه‌ته‌نه‌كراون.
- 23
- ئایا ماڵات و ماڵ و هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆ خۆمان نابن ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیان ڕێك بكه‌وین و له‌نێومان نیشته‌جێ بن؟»
- 24
- هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌روازه‌ی شاره‌كه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه به گوێی حه‌مۆر و شه‌خه‌می كوڕیان كرد. ئیتر هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له شاره‌كه خه‌ته‌نه كرا.
- 25
- ئه‌وه بوو له ڕۆژی سێیه‌م، كه ئه‌وان هێشتا ئازاریان مابوو، هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی یاقوب، شیمۆن و لێڤی، دوو براكه‌ی دینه، ده‌ستیان دایه شمشێره‌كانیان و به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراو بێت هێرشیان كرده سه‌ر شاره‌كه و هه‌رچی نێرینه هه‌بوو كوشتیان.
- 26
- به شمشێره‌كه‌یان حه‌مۆر و شه‌خه‌می كوڕیان كوشت. دینه‌ی خوشكیشیان له ماڵی شه‌خه‌م هه‌ڵگرت و ڕۆیشتن.
- 27
- ئیتر كوڕانی یاقوب هاتنه سه‌ر كوژراوه‌كان و شاره‌كه‌یان تاڵان كرد، چونكه داوێنی خوشكهكهیانیان پیس كردبوو.
- 28
- هه‌رچی مه‌ڕ و مانگا و گوێدرێژیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له شار و ده‌شتوده‌ر هه‌یانبوو، هه‌موویان برد.
- 29
- هه‌رچی سامانیان هه‌بوو به تاڵان بردیان، تێكڕای ژن و منداڵیان ڕاپێچ كرد، هه‌رچیش له ماڵه‌كان بوو بردیان.
- 30
- ئینجا یاقوب به شیمۆن و لێڤی گوت: «ئێوه گۆبه‌ندتان كردم به‌وه‌ی كه منتان كرده ناحه‌ز له‌لای خه‌ڵكی ئه‌م خاكه، كه‌نعانییه‌كان و پریزییهكان. ئێمه ژماره‌یه‌كی كه‌مین، ئه‌گه‌ر گهلهكۆمهم لێ بكه‌ن و لێم بده‌ن، خۆم و ماڵه‌كه‌م له‌ناوده‌چین.»
- 31
- به‌ڵام ئه‌وان گوتیان: «ئه‌ی ده‌بێت خوشكه‌كه‌مان وه‌ك له‌شفرۆشێك هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكرێ؟»
- a. 34:7 ئیسرائیل: بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م ناوه نوێیه له یاقوب نرا (بڕوانه 32:28) دواجار گوێزرایه‌وه بۆ نه‌وه‌كانی یاقوب.