عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گه‌یشتنی یاقوب بۆ په‌دان ئارام
- 1
- ئینجا یاقوب پێی هه‌ڵگرت و به‌ره‌و خاكی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات ڕۆیشت.
- 2
- بینی وا بیرێك له دهشتودهرهكه هه‌یه و سێ ڕانه مه‌ڕ له‌وێ ڕاكشاون، چونكه شوانه‌كان له‌و بیره‌وه مه‌ڕه‌كانیان ئاو ده‌دا. به‌ردێكی گه‌وره‌ش له‌سه‌ر ده‌می بیره‌كه بوو.
- 3
- كاتێك هه‌موو مێگه‌له‌كان له‌وێ كۆده‌بوونه‌وه، شوانه‌كان به‌ردی سه‌ر ده‌می بیره‌كه‌یان گلۆر ده‌كرده‌وه و مه‌ڕه‌كانیان ئاو ده‌دا. پاشان به‌رده‌كه‌یان ده‌گه‌ڕانده‌وه سه‌ر ده‌می بیره‌كه، بۆ شوێنی خۆی.
- 4
- یاقوب بانگی كردن: «برایان، ئێوه خه‌ڵكی كوێن؟»
ئه‌وانیش گوتیان: «ئێمه خه‌ڵكی حه‌ڕانین.» - 5
- پێی گوتن: «لابانی كوڕه‌زای ناحۆر ده‌ناسن؟»
گوتیان: «ده‌یناسین.» - 6
- ئینجا یاقوب گوتی: «خۆ سه‌لامه‌ته؟»
گوتیان: «به‌ڵێ سه‌لامه‌ته، ئه‌وه‌ش ڕاحێلی كچییهتی مه‌ڕه‌كان به‌ره‌و ئێره دێنێت.» - 7
- گوتی: «وا هێشتا ڕۆژ زۆری ماوه، كاتی كۆكردنه‌وه‌ی مه‌ڕه‌كان نییه. مه‌ڕه‌كان ئاو بده‌ن و بڕۆنه‌وه بیانله‌وه‌ڕێنن.»
- 8
- ئه‌وانیش گوتیان: «ناتوانین، هه‌تا هه‌موو مه‌ڕه‌كان كۆنه‌بنه‌وه و به‌ردی سه‌ر ده‌می بیره‌كه تل نه‌درێت. ئه‌و كاته مه‌ڕه‌كان ئاو ده‌درێن.»
- 9
- هێشتا خه‌ریكی قسه‌كردن بوو له‌گه‌ڵیان، ڕاحێل هات و مه‌ڕه‌كانی باوكیشی له‌گه‌ڵ بوو، چونكه ڕاحێل شوان بوو.
- 10
- كاتێك یاقوب ڕاحێلی كچی لابانی خاڵی و مه‌ڕه‌كانی لابانی خاڵی بینی، یاقوب چووه پێشه‌وه و تلی دا به به‌ردی سه‌ر بیره‌كه و مه‌ڕه‌كانی لابانی خاڵی ئاو دا.
- 11
- یاقوب ڕاحێلی ماچكرد و ده‌نگی به‌رزكرده‌وه و گریا.
- 12
- ئیتر یاقوب له ڕاحێلی گه‌یاند كه ئه‌و كه‌سی باوكییه‌تی و كوڕی ڕڤقه‌یه. ئه‌ویش ڕایكرد و به باوكی ڕاگه‌یاند.
- 13
- هه‌ر كه لابان ئه‌م هه‌واڵه‌ی یاقوبی خوشكه‌زای بیست، به ڕاكردن چوو بۆ دیده‌نی. باوه‌شی پێدا كرد و ماچی كرد و هێنایه ماڵه‌كه‌ی خۆی. جا هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی بۆ لابان باسكرد.
- 14
- لابانیش پێی گوت: «تۆ له گۆشت و خوێنی منیت.»
له‌دوای ئه‌وه‌ی یاقوب مانگێك له‌لای مایه‌وه، - هاوسه‌رگیری یاقوب له‌گه‌ڵ لێئه و ڕاحێل
- 15
- لابان پێی گوت: «هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سی خۆمیت، ئایا ئیتر به‌خۆڕایی كارم بۆ ده‌كه‌یت؟ پێم بڵێ ئاخۆ كرێیهكهت چی بێت؟»
- 16
- لابان دوو كچی هه‌بوو، گه‌وره‌كه‌یان ناوی لێئه بوو، بچووكه‌كه‌شیان ناوی ڕاحێل بوو.
- 17
- چاوه‌كانی لێئه كز بوون، به‌ڵام ڕاحێل ناسك و جوان بوو.
- 18
- یاقوب ڕاحێلی خۆشده‌ویست، گوتی: «حه‌وت ساڵ كارت بۆ ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر ڕاحێلی كچه بچووكه‌كه‌ت.»
- 19
- لابانیش گوتی: «بیده‌مه تۆ باشتره له‌وه‌ی بیده‌مه پیاوێكی دیكه. لێره له‌لای خۆم بمێنه‌وه.»
- 20
- ئیتر یاقوب له‌به‌ر ڕاحێل حه‌وت ساڵ كاری كرد، به‌ڵام له‌لای ئه‌و وه‌ك چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م وابوو، له‌به‌ر خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به ڕاحێل.
- 21
- ئینجا یاقوب به لابانی گوت: «ژنه‌كه‌م بده‌رێ، چونكه ماوه‌ی خۆم ته‌واو بوو، ده‌شمه‌وێت بیگوازمه‌وه.»
- 22
- لابانیش خه‌ڵكی شوێنه‌كه‌ی كۆكرده‌وه و ئاهه‌نگێكی ساز كرد.
- 23
- به‌ڵام كاتێك ئێواره داهات، په‌لی لێئه‌ی كچی گرت و هێنای بۆ یاقوب. ئه‌ویش له‌گه‌ڵی نوست.
- 24
- هه‌روه‌ها لابان زیلپه‌ی كه‌نیزه‌ی خۆی كرده كه‌نیزه‌ی لێئه‌ی كچی.
- 25
- كه ڕۆژ بووه‌وه، لێئه له‌وێ بوو! یاقوبیش به لابانی گوت: «ئه‌مه چییه به منت كرد؟ مه‌گه‌ر بۆ ڕاحێل نه‌بوو كه كارم بۆ كردیت؟ ئه‌ی بۆچی فێڵت لێكردم؟»
- 26
- لابانیش گوتی: «ئه‌وه دابونه‌ریتی ئێمه نییه، لێره كچه بچووكه‌كه پێش گه‌وره‌كه به شوو بده‌ین.
- 27
- هه‌فته‌ی بووكێنی ئه‌م ته‌واو بكه، ئه‌وی دیكهشیانت ده‌ده‌ینێ به‌رامبه‌ر به حه‌وت ساڵی دیكه‌ی كار، كه بۆ منی ده‌كه‌یت.»
- 28
- یاقوبیش به‌م جۆره‌ی كرد. حه‌وت ڕۆژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لێئه ته‌واو كرد، لابانیش ڕاحێلی كچی پێدا هه‌تا ببێته ژنی.
- 29
- هه‌روه‌ها لابان بیلهه‌ی كه‌نیزه‌ی خۆی كرده كه‌نیزه‌ی ڕاحێلی كچی.
- 30
- یاقوب له‌گه‌ڵ ڕاحێلیش نوست، ئه‌و ڕاحێلی له لێئه زیاتر خۆشده‌ویست. حه‌وت ساڵی دیكه‌ش كاری بۆ لابان كرد.
- منداڵه‌كانی یاقوب
- 31
- یه‌زدان بینی كه لێئه خۆشه‌ویست نییه، ئیتر منداڵدانی كرده‌وه. به‌ڵام ڕاحێل نه‌زۆك بوو.
- 32
- لێئه سكی پڕ بوو، كوڕێكی بوو ناوی لێنا ڕه‌ئوبێن[a] ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوتی: «یه‌زدان نه‌گبه‌تی منی به‌دی كردووه، بێگومان ئێستا مێرده‌كه‌م منی خۆشده‌وێ.»
- 33
- دیسان سكی پڕ بوو، كوڕێكی دیكه‌ی بوو، گوتی: «یه‌زدان بیستوویه‌تی خۆشه‌ویست نیم. ئیتر ئه‌مه‌شی دامێ.» ناوی لێنا شیمۆن.
- 34
- جارێكی دیكه‌ش سكی پڕ بوو، كوڕێكی بوو، گوتی: «وا ئه‌م جاره ئیتر مێرده‌كه‌م پێمه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت، چونكه سێ كوڕم بۆی بووه.» له‌به‌ر ئه‌وه ناوی لێنا لێڤی[b] .
- 35
- دیسان سكی پڕ بوو، كوڕێكی بوو، گوتی: «ئه‌م جاره ستایشی یه‌زدان ده‌كه‌م.» له‌به‌ر ئه‌وه ناوی لێنا یه‌هودا[c] . ئیتر له سككردن وه‌ستا.
- a. 29:32 ڕه‌ئوبێن له ده‌ربڕینی «ئه‌وه‌تا، كوڕێك!» له زمانی عیبری نزیكه.
- b. 29:34 وشه‌ی لێڤی له ڕووی ده‌نگه‌وه له وشه‌ی (په‌یوه‌ست)ی عیبری نزیكه.
- c. 29:35 وشه‌ی یه‌هودا له ڕووی ده‌نگه‌وه له وشه‌ی (ستایش)ی عیبری نزیكه.