عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بانگكردنی حزقیێل 
1
پێی فه‌رمووم: «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، هه‌سته‌ سه‌ر پێیه‌كانت، قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م.»
2
كه‌ قسه‌ی بۆ ده‌كردم، ڕۆحی خودا هاته‌ ناوم و هه‌ڵیستاندمه‌وه‌ سه‌ر پێیه‌كانم، گوێم له‌وه‌ بوو كه‌ قسه‌ی بۆ ده‌كردم.
3
پێی فه‌رمووم: «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، من بۆ لای نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌تنێرم، بۆ لای نه‌ته‌وه‌یه‌كی یاخی كه‌ له‌ من یاخی بوون، ئه‌وان و باوكانیشیان هه‌تا ئه‌م ڕۆژه‌ش لێم یاخی بوونه‌.
4
ئه‌و گه‌له‌ كه‌ بێ چاوه‌ڕوون و كه‌لله‌ڕه‌قن، من بۆ لای ئه‌وان ده‌تنێرم، پێیان ده‌ڵێیت: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه‌ ده‌فه‌رموێت.“
5
هه‌رچه‌نده‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی یاخین، گوێ بگرن یان نه‌یگرن، ده‌زانن كه‌ پێغه‌مبه‌رێكیان له‌نێودا بووه‌.
6
به‌ڵام تۆ ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، نه‌ له‌ خۆیان و نه‌ له‌ قسه‌كانیان مه‌ترسه‌. مه‌ترسه‌، هه‌رچه‌نده‌ تۆ له‌نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی یاخی داده‌نیشیت كه‌ ده‌بنه‌ دڕكوداڵ و دووپشك بۆت. له‌ قسه‌كانیان مه‌ترسه‌ و لێیان مه‌تۆقه‌.
7
هه‌رچه‌نده‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی یاخین، ده‌بێت به‌ فه‌رمووده‌كانی من له‌گه‌ڵیان بدوێیت، گوێ بگرن یان نه‌یگرن.
8
ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، تۆش گوێ له‌وه‌ بگره‌ كه‌ پێت ده‌فه‌رمووم، وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی یاخیبوو یاخی مه‌به‌. ده‌مت بكه‌ره‌وه‌ و ئه‌وه‌ی ده‌تده‌مێ بیخۆ.»
9
كه‌ ته‌ماشام كرد ده‌ستێك بۆ لام درێژكراوه‌ و تۆمارێكی پێچراوی تێدایه‌.
10
له‌به‌رده‌مم كردییه‌وه‌ و له‌ناوه‌وه‌ و له‌پشته‌وه‌شی لاوانه‌وه‌ و گریان و واوه‌یلا نووسرابوون.