عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
لاوانه‌وه‌یه‌ك بۆ میرانی ئیسرائیل 
1
«تۆش بۆ میرانی ئیسرائیل بلاوێنه‌وه‌ و
2
بڵێ:
«”دایكت چ شێرێك بوو
له‌ناو شێران!
له‌نێو جوانه‌ شێران پاڵی دایه‌وه‌ و
به‌چكه‌كانی خۆی به‌خێو كرد.
3
یه‌كێك له‌ به‌چكه‌كانی خۆی پێگه‌یاند،
بوو به‌ شێرێكی به‌ توانا.
فێری ڕاوكردنی نێچیر بوو،
مرۆڤیشی خوارد.
4
كه‌ نه‌ته‌وه‌كان هه‌واڵیان بیست،
چاڵیان بۆ هه‌ڵكه‌ند و گرتیان،
بۆ خاكی میسر
به‌ ته‌وق هێنایان.
5
«”كاتێك دایكه‌كه‌ بینی كه‌ ئاواته‌كه‌ی نه‌هاته‌ دی،
ئیتر ئومێد بڕ بوو،
هات و یه‌كێكی دیكه‌ی له‌ به‌چكه‌كانی گرت و
كردی به‌ شێرێكی به‌ توانا.
6
له‌نێو شێران كه‌وته‌ هاتوچۆ،
چونكه‌ بووه‌ شێرێكی به‌ توانا.
فێری ڕاوكردنی نێچیر بوو،
مرۆڤیشی خوارد.
7
قه‌ڵاكانی ئه‌وانی تێكشكاندن و
شارۆچكه‌كانی كاول كردن،
خاكه‌كه‌ و هه‌رچی تێیدایه‌
له‌به‌ر ده‌نگی نه‌ڕه‌ی تۆقین.
8
نه‌ته‌وه‌كان له‌ هه‌رێمه‌كانی ده‌وروبه‌ری
له‌ دژی كۆبوونه‌وه‌.
تۆڕیان هه‌ڵدایه‌ سه‌ری،
ئه‌ویش كه‌وته‌ چاڵه‌كه‌یانه‌وه‌.
9
به‌ ته‌وقه‌وه‌ خستیانه‌ ناو قه‌فه‌زه‌وه‌،
هێنایانه‌ لای پاشای بابل.
بردیانه‌ ناو زیندان،
تاكو ئیتر له‌سه‌ر چیاكانی ئیسرائیل
نه‌ڕه‌ی نه‌بیسترێت.
10
«”دایكت وه‌ك دار مێوێك بوو له‌ ڕه‌زه‌كه‌ی تۆدا،
كه‌ له‌ده‌م ئاو چێنرا.
له‌به‌ر زۆری ئاو،
چڕ و به‌ردار بوو.
11
لقی به‌هێزی هه‌بوو،
كه‌ گونجاوه‌ بۆ دارده‌ستی فه‌رمانڕه‌وایان.
باڵای كرد و هه‌ڵكشا
به‌ناو لقه‌ پڕگه‌ڵاكاندا،
له‌ به‌رزی و زۆری چڵه‌كانی
ده‌ركه‌وت و بینرا.
12
به‌ڵام به‌ ڕق و قینه‌وه‌ هه‌ڵكێشرا و
فڕێدرایه‌ سه‌ر زه‌وی.
بای ڕۆژهه‌ڵات لێیدا و وشكی كرد،
به‌ره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌راند،
لقه‌ به‌هێزه‌كانی وشك بوون و
ئاگر هه‌ڵیانیلووشی.
13
ئێستا وا له‌ چۆڵه‌وانیدا چێنراوه‌،
له‌ خاكێكی وشك و تینوودا.
14
له‌ یه‌كێك له‌ لقه‌ گه‌وره‌كانییه‌وه‌
ئاگری گرت و به‌ره‌كه‌ی هه‌ڵلووشی.
ئێستا هیچ لقێكی به‌هێزی نه‌ماوه‌
كه‌ بۆ دارده‌ستی فه‌رمانڕه‌وایان گونجاو بێت.“
ئه‌مه‌ لاوانه‌وه‌یه‌ و له‌ كاتی شینگێڕان ده‌گوترێته‌وه‌.»