عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
شكۆمه‌ندی خودا په‌رستگاكه‌ به‌جێده‌هێڵێت 
1
ئینجا سه‌یرم كرد له‌ سه‌ره‌وه‌ به‌سه‌ر سه‌ری كه‌ڕوبه‌كانه‌وه‌ شێوه‌ی بۆشاییه‌ك خۆی كێشا بووه‌وه‌، دیمه‌نی ته‌ختێكی پاشایه‌تی هه‌بوو، وه‌ك یاقووتی شین ده‌بینرا.
2
یه‌زدان به‌ پیاوه‌ كه‌تان پۆشه‌كه‌ی فه‌رموو: «بڕۆ ناو چه‌رخه‌كانی ژێر كه‌ڕوبه‌كان و مشتت پڕ بكه‌ له‌ پشكۆی ئه‌و ئاگره‌ی له‌نێوان كه‌ڕوبه‌كانه‌ و به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا بڵاوی بكه‌ره‌وه‌.» ئه‌ویش له‌به‌رچاوم چووه‌ ناوه‌وه‌.
3
كه‌ڕوبه‌كانیش له‌لای ڕاستی[a] په‌رستگاكه‌ ڕاوه‌ستابوون كه‌ پیاوه‌كه‌ چووه‌ ژووره‌وه‌، هه‌ورێكیش حه‌وشه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ی پڕكرده‌وه‌.
4
شكۆمه‌ندی خودای ئیسرائیلیش له‌سه‌ر كه‌ڕوبه‌كانه‌وه‌ هه‌ستا، به‌ره‌و به‌رده‌رگای په‌رستگاكه‌ ڕۆیشت، جا په‌رستگاكه‌ پڕ بوو له‌ هه‌وره‌كه‌ و حه‌وشه‌كه‌ش پڕ بوو له‌ بریسكه‌ی شكۆمه‌ندی یه‌زدان.
5
ده‌نگی باڵی كه‌ڕوبه‌كان له‌ خانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌بیسترا، وه‌ك ده‌نگی خودای هه‌ره‌ به‌ توانا كه‌ قسه‌ بكات.
6
كاتێك كه‌ فه‌رمانی به‌ پیاوه‌ كه‌تان پۆشه‌كه‌ كرد و فه‌رمووی، «ئاگر له‌نێوان چه‌رخه‌كان، له‌نێوان كه‌ڕوبه‌كان ببه‌،» چووه‌ ژووره‌وه‌ و له‌ته‌نیشت چه‌رخێك ڕاوه‌ستا.
7
كه‌ڕوبێك له‌نێو كه‌ڕوبه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی بۆ ئاگره‌كه‌ی نێوان كه‌ڕوبه‌كان درێژكرد، لێی هه‌ڵگرت و خستییه‌ ناو هه‌ردوو مشتی پیاوه‌ كه‌تان پۆشه‌كه‌، ئه‌ویش وه‌ریگرت و چووه‌ ده‌ره‌وه‌.
8
له‌ كه‌ڕوبه‌كانه‌وه‌ شتێكی وه‌ك ده‌ستی مرۆڤ له‌ژێر باڵه‌كانیه‌وه‌ ده‌ركه‌وت.
9
ته‌ماشام كرد، بینیم چوار چه‌رخ له‌ته‌نیشت كه‌ڕوبه‌كانه‌، هه‌ر چه‌رخێك له‌ته‌نیشت كه‌ڕوبێكه‌وه‌ بوو، دیمه‌نی چه‌رخه‌كان وه‌ك دیمه‌نی زه‌به‌رجه‌د بوو.
10
هه‌ر چواریان یه‌ك شێوه‌یان هه‌بوو، وه‌ك چه‌رخ له‌ناو چه‌رخ بێت.
11
كاتێك كه‌ ده‌ڕۆیشتن، به‌ ئاراسته‌ی هه‌ر چوار لادا ده‌ڕۆیشتن، له‌ ڕۆیشتنیشدا لایان نه‌ده‌دا، به‌ڵكو بۆ هه‌ر لایه‌ك یه‌كێك له‌ كه‌ڕوبه‌كان ڕووی تێده‌كرد ئه‌وانیش به‌دوایدا ده‌چوون، له‌ ڕۆیشتندا لایان نه‌ده‌دا.
12
هه‌موویان لاشه‌كانیان، پشت و ده‌ست و باڵ و چه‌رخه‌كان پڕبوون له‌ چاو[b] به‌ هه‌ر چوارده‌وریدا بۆ هه‌ر چوار چه‌رخه‌كه‌.
13
گوێم لێ بوو چه‌رخه‌كان پێیان ده‌گوترا «چه‌رخی خولاوه‌».
14
هه‌ر كه‌ڕوبێكیش چوار ڕووی هه‌بوو، ڕووی یه‌كه‌م ڕووی كه‌ڕوب، ڕووی دووه‌م ڕووی مرۆڤ، ڕووی سێیه‌م ڕووی شێر و ڕووی چواره‌م ڕووی هه‌ڵۆ بوو.
15
ئینجا كه‌ڕوبه‌كان به‌رز بوونه‌وه‌، ئه‌مانه‌ ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ن كه‌ له‌لای نۆكه‌ندی كه‌ڤار بینیبووم.
16
له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنی كه‌ڕوبه‌كان، چه‌رخه‌كانیش له‌ته‌نیشتیانه‌وه‌ ڕۆیشتن، كه‌ كه‌ڕوبه‌كان باڵه‌كانیان به‌رزكرده‌وه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ له‌ زه‌وی، چه‌رخه‌كان هه‌ر له‌ته‌نیشتیان مانه‌وه‌.
17
كه‌ كه‌ڕوبه‌كان ڕاده‌وه‌ستان ئه‌وانیش ڕاده‌وه‌ستان، كه‌ به‌رز ده‌بوونه‌وه‌ ئه‌وانیش به‌رز ده‌بوونه‌وه‌، چونكه‌ گیانی گیانله‌به‌ره‌كان له‌ناو چه‌رخه‌كاندا بوو.
18
ئینجا شكۆمه‌ندی یه‌زدان له‌ به‌رده‌رگای په‌رستگاكه‌وه‌ ڕۆیشت و له‌سه‌ر كه‌ڕوبه‌كان وه‌ستا.
19
له‌به‌رچاوم كه‌ڕوبه‌كان باڵه‌كانیان به‌رزكرده‌وه‌ و له‌سه‌ر زه‌وی به‌رزبوونه‌وه‌، له‌ كاتی ڕۆیشتنیان چه‌رخه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ بوو، له‌لای داڵانی ده‌روازه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ماڵی یه‌زدان وه‌ستان، شكۆمه‌ندی خودای ئیسرائیلیش له‌سه‌ر سه‌ریان بوو.
20
ئه‌مانه‌ ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ن كه‌ له‌لای نۆكه‌ندی كه‌ڤار له‌ژێر خودای ئیسرائیل بینیبووم، زانیم كه‌ ئه‌مانه‌ كه‌ڕوبن.
21
هه‌ریه‌كه‌یان چوار ڕوو و چوار باڵی هه‌بوو، له‌بن باڵه‌كانیشه‌وه‌ له‌ شێوه‌ی ده‌ستی مرۆڤیان هه‌بوو.
22
شێوه‌ی ڕووه‌كانیشیان، شێوه‌ی ئه‌و ڕووانه‌ بوو كه‌ له‌لای نۆكه‌ندی كه‌ڤار بینیم، دیمه‌نیان و خۆشیان. هه‌ریه‌كه‌ به‌ره‌و پێش ده‌ڕۆیشت.
  1. a. 10‏:3 له‌ باشووری په‌رستگاكه‌.
  2. b. 10‏:12 \+xt بڕوانه‌ 1‏:18‏\+xt*.