عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
موسا داوای به‌ره‌كه‌ت ده‌كات بۆ هۆزه‌كان 
1
ئه‌وه‌ش ئه‌و به‌ره‌كه‌ته‌یه‌ كه‌ موسای پیاوی خودا بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل[a] داوای كرد، به‌ر له‌ مردنی،
2
گوتی:
«یه‌زدان له‌ سیناوه‌ هات و
له‌ سێعیره‌وه‌ به‌سه‌ریاندا هه‌ڵهات،
له‌ كێوی پارانه‌وه‌ دره‌وشایه‌وه‌ و
هه‌زاران هه‌زار فریشته‌ی پیرۆزی له‌گه‌ڵ بوو،
له‌ بناره‌كانی باشووره‌وه‌.
3
هه‌روه‌ها ئه‌ی ئه‌وه‌ی گه‌لانت خۆشده‌وێت،
هه‌موو پیرۆزه‌كانی له‌ ده‌ستی تۆن،
ئه‌وان له‌لای پێت كڕنۆش ده‌به‌ن،
ڕێنمایی له‌ تۆ وه‌رده‌گرن.
4
موسا فه‌رمانی فێركردنی پێداین،
میراته‌ بۆ كۆمه‌ڵی یاقوب.
5
له‌نێو یه‌شوروون[b] بوو به‌ پاشا،
به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕابه‌ره‌كانی گه‌ل،
هۆزه‌كانی ئیسرائیل پێكه‌وه‌.
6
«با نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن بژیێت و نه‌مرێت،
با پیاوه‌كانی كه‌م نه‌بن.»
7
سه‌باره‌ت به‌ نه‌وه‌ی یه‌هودا ئه‌مه‌ی گوت:
«ئه‌ی یه‌زدان، گوێ له‌ ده‌نگی یه‌هودا بگره‌ و
بۆ لای گه‌له‌كه‌ی بیهێنه‌،
ده‌سته‌كانی به‌سه‌ بۆی،
ببه‌ به‌ یارمه‌تیده‌ر له‌ دژی دوژمنانی!»
8
سه‌باره‌ت به‌ نه‌وه‌ی لێڤی گوتی:
«تومیم و ئوریمی[c] تۆ
بۆ پیاوه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ته‌،
ئه‌وه‌ی له‌ مه‌سا تاقیت كرده‌وه‌ و
له‌ مێرگی مه‌ریبا خه‌باتت له‌گه‌ڵدا كرد.
9
ئه‌وه‌ی[d] سه‌باره‌ت به‌ دایك و باوكی گوتی،
”ڕه‌چاوم نه‌كردوون،“
دانی به‌ براكانیشیدا نه‌نا و
منداڵه‌كانیشی نه‌ناسی،
به‌ڵام چاودێری فه‌رمایشته‌كانی تۆی كرد و
په‌یمانه‌كه‌ی تۆی پاراست.
10
نه‌وه‌ی یاقوب، فێری ڕاسپارده‌كانت و
نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش فێری ته‌وراتی تۆ ده‌كات،
بۆنی بخوور ده‌خاته‌ به‌رده‌مت و
قوربانی سووتاندنی ته‌واو ده‌خاته‌ سه‌ر قوربانگاكه‌ت.
11
ئه‌ی یه‌زدان، توانای شاره‌زایی به‌ره‌كه‌تدار بكه‌ و
به‌ كرداری ده‌ستی ڕازی به‌،
له‌ كه‌مه‌ری به‌رهه‌ڵستكاران و ناحه‌زانی بده‌،
هه‌تا هه‌ڵنه‌ستنه‌وه‌.»
12
سه‌باره‌ت به‌ نه‌وه‌ی بنیامین گوتی:
«ئه‌و خۆشه‌ویستی یه‌زدانه‌، به‌ ئاسووده‌یی له‌لای نیشته‌جێ ده‌بێت،
به‌ درێژایی ڕۆژ داڵده‌ی ده‌دات و
یه‌زدان له‌نێو هه‌ردوو شانیدا نیشته‌جێی ده‌كات.»
13
سه‌باره‌ت به‌ نه‌وه‌ی یوسف گوتی:
«با خاكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه‌ به‌ره‌كه‌تدار بێت
به‌ شه‌ونمی گرانبه‌های ئاسمان،
به‌ ئاوه‌ قه‌تیسكراوه‌كانی خواره‌وه‌،
14
به‌ به‌هادارترین دیارییه‌كانی خۆر و
به‌هادارترین دیارییه‌كانی به‌روبوومی مانگ،
15
به‌ به‌هادارترین دیارییه‌كانی چیا دێرینه‌كان،
به‌ به‌سوودترین گرده‌ هه‌تاهه‌تاییه‌كان،
16
به‌ به‌هادارترین دیارییه‌كانی زه‌وی و پڕییه‌كه‌ی،
له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندی نیشته‌جێی ناو ده‌وه‌نه‌كه‌[e] ،
با به‌سه‌ر سه‌ری یوسفه‌وه‌ بن،
به‌سه‌ر ته‌پڵی سه‌ری له‌ براكانی جیا كرایه‌وه‌.[f]
17
نۆبه‌ره‌ی گایه‌كه‌ی شكۆمه‌ندییه‌ بۆی،
قۆچه‌كانی قۆچی گای كێوین،
به‌وان قۆچ له‌ گه‌لان ده‌دات،
پێكه‌وه‌ هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی،
ئه‌وان هه‌زاران هه‌زاری ئه‌فرایم و
هه‌زارانی مه‌نه‌شه‌ن.»
18
سه‌باره‌ت به‌ نه‌وه‌ی زه‌بولون گوتی:
«ئه‌ی زه‌بولون به‌ كۆچكردنت دڵخۆش به‌ و
تۆش ئه‌ی یه‌ساخار به‌ چادره‌كانت،
19
گه‌لان بۆ چیا بانگ ده‌كه‌ن،
له‌وێ قوربانی ڕاستودروستی سه‌رده‌بڕن،
هه‌تا له‌ پڕی ده‌ریا بمژن و
له‌و گه‌نجینه‌یه‌ی له‌ژێر لم شاردراوه‌ته‌وه‌.»
20
سه‌باره‌ت به‌ نه‌وه‌ی گاد گوتی:
«به‌ره‌كه‌تداره‌ ئه‌وه‌ی سنووری خاكی گادی فراوان كرد!
وه‌ك شێره‌ مێ نیشته‌جێ بوو،
قۆڵی پارچه‌پارچه‌ كرد له‌گه‌ڵ ته‌پڵی سه‌ر،
21
باشترین خاكی بۆ خۆی دانا،
به‌شی فه‌رمانده‌ی بۆ خۆی هه‌ڵگرت،
كاتێك سه‌ركرده‌كانی گه‌ل كۆبوونه‌وه‌،
دادوه‌ری یه‌زدانی جێبه‌جێ كرد و
حوكمه‌كانیشی سه‌باره‌ت به‌ ئیسرائیل.»
22
سه‌باره‌ت به‌ نه‌وه‌ی دان گوتی:
«دان به‌چكه‌ شێره‌،
له‌ باشان قه‌ڵه‌مباز به‌ره‌و پێش ده‌دات.»
23
سه‌باره‌ت به‌ نه‌وه‌ی نه‌فتالی گوتی:
«ئه‌ی نه‌فتالی، تێر به‌ له‌ ڕه‌زامه‌ندی و
پڕ به‌ له‌ به‌ره‌كه‌تی یه‌زدان،
ده‌ست به‌سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری خاكه‌كه‌تدا بگره‌.»
24
سه‌باره‌ت به‌ نه‌وه‌ی ئاشێر گوتی:
«با ئاشێر له‌نێو كوڕان به‌ره‌كه‌تدار بێت،
با له‌لای براكانی په‌سه‌ند بێت،
با پێی بكاته‌ ناو زه‌یت،
25
ده‌روازه‌كانت له‌ ئاسن و بڕۆنزن،
به‌گوێره‌ی درێژی ته‌مه‌نت هێزت پێ ده‌به‌خشێت.»
26
«خودای یه‌شوروون هاوتای نییه‌،
سواری ئاسمان ده‌بێت بۆ یارمه‌تیدانت،
هه‌روه‌ها هه‌وره‌كان له‌ شكۆی خۆیدا.
27
خودای هه‌تاهه‌تایی په‌ناگاته‌ و
باڵه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانیشی له‌ ژێره‌وه‌.
دوژمنی له‌به‌رده‌مت ده‌ركرد و
فه‌رمووی: ”له‌ناو ببه‌!“
28
جا ئیسرائیل به‌ ته‌نها و به‌ ئاسووده‌یی نیشته‌جێ ده‌بێت،
جێنشینی یاقوب گیروگرفتی نابێت،
له‌ خاكی دانه‌وێڵه‌ و شه‌رابی نوێ ده‌بێت،
ئاسمانه‌كه‌شی شه‌ونم ده‌تكێنێت.
29
ئه‌ی ئیسرائیل، خۆزگه‌ت پێ ده‌خوازرێت،
كێ وه‌ك تۆیه‌،
گه‌لێكی ڕزگار بوو له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه‌؟
قه‌ڵغانی یارمه‌تی و
شمشێری شكۆمه‌ندیته‌،
جا دوژمنانت ملكه‌چیت بۆ ده‌نوێنن،
تۆش نزرگه‌كانی سه‌ر به‌رزاییان[g] پێشێل ده‌كه‌یت.»
  1. a. 33‏:1 نه‌وه‌ی ئیسرائیلی: لێره‌دا موسا به‌ ناوی وه‌چه‌كانی یاقوبه‌وه‌ داوای به‌ره‌كه‌ت بۆ نه‌وه‌كانی ئه‌م هۆزانه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌م وه‌چانه‌ نزیكه‌ی 400 ساڵ له‌مه‌وپێش له‌ خاكی میسردا مردبوون. بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 15‏:13 و ده‌رچوون 1‏:1‏-7 و كردار 7‏:6.‏\+xt*‏
  2. b. 33‏:5 ناوی (یه‌شوروون) واته‌ (ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ سه‌رڕاسته‌)، لێره‌ مه‌به‌ست له‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌.
  3. c. 33‏:8 تومیم و ئوریم: دوو به‌ردی گرانبه‌ها بوون، له‌ كاتی بڕیاردان بۆ زانینی خواستی خودا به‌كارهێنراون، بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 28‏:30 و یه‌كه‌م ساموئێل 23‏:9‏-12.‏\+xt*‏
  4. d. 33‏:9 مه‌به‌ست له‌ هۆزی لێڤییه‌.
  5. e. 33‏:16 مه‌به‌ستی له‌ ده‌ركه‌وتنی خودایه‌ بۆ موسا له‌ناو ده‌وه‌نه‌كه‌، بڕوانه‌\+xt ده‌رچوون 3‏:1‏-6.‏\+xt*‏
  6. f. 33‏:16 بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 37‏:11‏-15؛ 44‏:14.‏\+xt*‏
  7. g. 33‏:29 مه‌به‌ست له‌و شوێنه‌ به‌رزانه‌یه‌ كه‌ بۆ قوربانیكردن و ڕێوڕه‌سمی په‌رستنی بته‌كان بووه‌، بڕوانه‌ \+xt سه‌رژمێری 33‏:52‏\+xt*‏.