عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- یۆشیا له جه‌ژنی په‌سخه
- 1
- یۆشیا له چوارده‌ی مانگی یه‌ك له ئۆرشه‌لیم جه‌ژنی په‌سخه‌ی بۆ یه‌زدان گێڕا و به‌رخی په‌سخه‌ی كرده قوربانی.
- 2
- كاهینه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی خۆیان دانا و هانی دان بۆ خزمه‌تكردنی په‌رستگای یه‌زدان.
- 3
- به‌و لێڤییانه‌ی گوت كه هه‌موو ئیسرائیلیان فێر ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی بۆ یه‌زدان ته‌رخان كرابوون: «سندوقی پیرۆز له‌ناو ئه‌و په‌رستگایه‌دا دابنێن كه سلێمانی كوڕی داودی پاشای ئیسرائیل بنیادی نا، چیتر به‌شان هه‌ڵیمه‌گرن، ئێستاش یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بپه‌رستن و خزمه‌تی ئیسرائیلی گه‌لی بكه‌ن و
- 4
- بنه‌ماڵه‌كانتان به‌پێی تیره‌كان ئاماده بكه‌ن، به‌گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی داودی پاشای ئیسرائیل و هه‌روه‌ها نووسراوه‌كه‌ی سلێمانی كوڕی.
- 5
- «له پیرۆزگادا به‌پێی كۆمه‌ڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی براكانتان له كوڕانی گه‌ل و كۆمه‌ڵه‌ی بنه‌ماڵه‌كانی لێڤی ڕابوه‌ستن.
- 6
- ئه‌و كاته به‌رخی په‌سخه سه‌رببڕن و خۆتان ته‌رخان بكه‌ن و ئاماده‌كاری بۆ براكانتان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی فه‌رمایشتی خودا له ڕێگه‌ی موساوه، كار بكه‌ن.»
- 7
- یۆشیا له مێگه‌ل، سی هه‌زار سه‌ر به‌رخ و گیسكی بۆ قوربانی په‌سخه دابین كرد، له گاگه‌لیش سێ هه‌زار سه‌ری به گه‌ل به‌خشی. هه‌موو ئه‌مه له سامانی پاشا بوو بۆ ئه‌وانه له گه‌ل كه ئاماده بوون.
- 8
- هه‌روه‌ها كاربهدهستهكانیشی به خواستی خۆیان پیتاكیان به گه‌ل، به كاهین و لێڤییهكان به‌خشی. حیلقیا، زه‌كه‌ریا و یه‌حیێلی لێپرسراوانی په‌رستگای خودا دوو هه‌زار و شه‌ش سه‌د سه‌ر له مێگه‌ل بۆ قوربانی[a] په‌سخه، هه‌روه‌ها سێ سه‌د سه‌ر له گاگه‌لیان به كاهینه‌كان به‌خشی.
- 9
- كۆنهنیاهو و براكانیشی، شه‌مه‌عیا و نه‌ته‌نێل، له‌گه‌ڵ حه‌شه‌ڤیا و یه‌عیێل و یۆزاڤاد سه‌ركرده‌كانی لێڤییهكان، پێنج هه‌زار سه‌ر له مێگه‌لیان بۆ قوربانی په‌سخه دابین كرد، هه‌روه‌ها پێنج سه‌د سه‌ر له گاگه‌لیان به لێڤییهكان به‌خشی.
- 10
- به‌و شێوه‌یه خزمه‌ته‌كه ڕێكخرا و كاهینه‌كان شوێنه‌كانی خۆیان گرت و لێڤییهكانیش له به‌شه‌كانی خۆیان به‌پێی فه‌رمانی پاشا.
- 11
- به‌رخه‌كانی په‌سخه‌یان سه‌ربڕی و كاهینه‌كان به ده‌ستیان خوێنه‌كه‌یان ده‌پرژاند، به‌ڵام لێڤییهكان كه‌وڵیان ده‌كرد.
- 12
- ئینجا قوربانی سووتاندنهكهیان جیا كرده‌وه هه‌تا به‌پێی به‌شه‌كانی بنه‌ماڵه‌كان به كوڕانی گه‌لی بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌زدانی پێشكه‌ش بكه‌ن به‌پێی ئه‌وه‌ی له په‌ڕتووكی موسادا نووسراوه، بۆ گایهكانیش به هه‌مان شێوه.
- 13
- به‌پێی ڕێوڕه‌سم قوربانییه‌كانی په‌سخه‌یان به ئاگر برژاند، به‌ڵام پێشكه‌شكراوه پیرۆزه‌كانی دیكه‌یان له‌ناو مه‌نجه‌ڵ و مه‌نجه‌ڵی گه‌وره و تاوه‌دا كوڵاند و ده‌ستوبرد به‌سه‌ر گه‌لدا دابه‌شیان كرد.
- 14
- پاشان هه‌مان خواردنیان بۆ خۆیان و بۆ كاهینه‌كان ئاماده كرد، چونكه كاهینه‌كان له نه‌وه‌ی هارون هه‌تا شه‌و خه‌ریكی پێشكه‌شكردنی قوربانی سووتاندنهكان و پیوهكه بوون. له‌به‌ر ئه‌وه لێڤییهكان به‌شیان بۆ خۆیان و بۆ كاهینه‌كان له نه‌وه‌ی هارون ئاماده كرد.
- 15
- گۆرانیبێژه‌كانیش له نه‌وه‌ی ئاساف له شوێنی خۆیان بوون، به‌پێی فه‌رمانی داود، ئاساف، هێیمان و یه‌دوتون كه په‌یامی خودای به پاشا ڕاده‌گه‌یاند. پێویست نه‌بوو ده‌رگاوانی دهروازهكانیش شوێنی چاودێریكردنهكهیان بهجێبهێڵن، چونكه برا لێڤییهكانیان به‌شیان بۆ ئاماده كردن.
- 16
- به‌و شێوه‌یه هه‌موو خزمه‌ته‌كه‌ی یه‌زدان له‌و كاته‌دا جێبه‌جێ كرا بۆ كردنی جه‌ژنی په‌سخه و سه‌رخستنی قوربانی سووتاندنهكان له‌سه‌ر قوربانگاكه‌ی یه‌زدان به‌پێی فه‌رمانی یۆشیای پاشا.
- 17
- هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل، ئاماده‌بووان له‌و كاته‌دا جه‌ژنی په‌سخه‌یان گێڕا و حه‌وت ڕۆژیش جه‌ژنی فه‌تیره‌یان گێڕا.
- 18
- له سه‌رده‌می ساموئێلی پێغه‌مبه‌ره‌وه جه‌ژنی په‌سخه‌ی به‌و شێوه‌یه له ئیسرائیل نه‌گێڕدرابوو؛ هیچ پاشایه‌كی ئیسرائیلیش جه‌ژنێكی په‌سخه‌ی نه‌گێڕابوو وه‌ك ئه‌وه‌ی یۆشیا گێڕای له‌گه‌ڵ كاهینه‌كان و لێڤییهكان و هه‌موو خه‌ڵكی یه‌هودا و ئیسرائیل كه له‌گه‌ڵ دانیشتووانی ئۆرشه‌لیم ئاماده بوون.
- 19
- له هه‌ژده‌یه‌مین ساڵی پاشایه‌تی یۆشیا ئه‌م جه‌ژنه‌ی په‌سخه گێڕدرا.
- مردنی یۆشیا
- 20
- پاش هه‌موو ئه‌مانه كه یۆشیا په‌رستگاكه‌ی ئاماده كرد، نه‌خوی پاشای میسر چوو بۆ شه‌ڕ له كهركهمیش له‌لای ڕووباری فورات، یۆشیاش چوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی.
- 21
- به‌ڵام نهخو نێردراوی بۆ نارد و گوتی: «ئه‌ی پاشای یه‌هودا، چ كێشه‌یه‌ك له نێوان من و تۆ هه‌یه؟ ئه‌مڕۆ له دژی تۆ نه‌هاتووم، به‌ڵكو له دژی ئه‌و ماڵه‌ی جه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م. خودا فه‌رموویه‌تی په‌له بكه‌م. له‌به‌ر ئه‌وه واز له دژایه‌تی خودا بهێنه كه له‌گه‌ڵمدایه، با له‌ناوت نه‌بات.»
- 22
- به‌ڵام یۆشیا پێداگری كرد و گوێی له قسه‌كانی نهخو نه‌گرت كه له ده‌می خوداوه بوو، به‌ڵكو شێوه‌ی خۆی گۆڕی و چوو له ده‌شتی مه‌گیدۆ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كرد.
- 23
- تیرهاوێژهكان یۆشیا پاشایان پێكا و پاشاش به ئه‌فسه‌ره‌كانی گوت: «بمگوازنه‌وه، چونكه برینه‌كه‌م سه‌خته.»
- 24
- ئیتر خزمه‌تكاره‌كانی له گالیسكهكهیهوه بۆ گالیسكه‌كه‌ی دیكه‌ی گواستیانه‌وه و بردیان بۆ ئۆرشه‌لیم، له‌وێ مرد و له گۆڕستانی باوباپیرانیدا نێژرا و هه‌موو یه‌هودا و ئۆرشه‌لیمیش شیوه‌نیان بۆ گێڕا.
- 25
- یه‌رمیاش بۆ یۆشیای لاوانده‌وه و هه‌موو پیاو و ژنه گۆرانیبێژه‌كانیش ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت له لاواندنه‌وه‌كانیان شیوه‌ن بۆ یۆشیا ده‌گێڕن و كردیان به فه‌رز به‌سه‌ر ئیسرائیله‌وه و له په‌ڕتووكی لاواندنه‌وه نووسراوه.
- 26
- ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی یۆشیا و كرده‌وه چاكه‌كانی به‌پێی ئه‌وه‌ی له ته‌وراتی یه‌زداندا نووسراوه و
- 27
- كاروباره‌كانی له سه‌ره‌تاوه هه‌تا كۆتایی، له په‌ڕتووكی پاشاكانی ئیسرائیل و یه‌هودا تۆمار كراون.
- a. 35:8 قوربانی ڕۆژی په‌سخه به‌رخ یان گیسك بوو. بڕوانه \+xt ده‌رچوون 12:5\+xt*.