عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- كاتێك ڕه‌حه‌ڤه‌عام گه‌یشته ئۆرشه‌لیم، بنه‌ماڵه‌ی یه‌هودا و بنیامینی كۆكرده‌وه، سه‌د و هه‌شتا هه‌زار جه‌نگاوه‌ری هه‌ڵبژارد، هه‌تا له دژی ئیسرائیل بجه‌نگن و پاشایه‌تییه‌كه بۆ ڕه‌حه‌ڤه‌عام بگه‌ڕێننه‌وه.
- 2
- به‌ڵام په‌یامی یه‌زدان بۆ شه‌مه‌عیای پیاوی خودا هات:
- 3
- «به ڕه‌حه‌ڤه‌عامی كوڕی سلێمان، پاشای یه‌هودا و به هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل له یه‌هودا و بنیامین بڵێ،
- 4
- ”یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: مه‌چن و له دژی براكانتان مه‌جه‌نگن. هه‌ریه‌كه و بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی بگه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌مه له‌لایه‌ن منه‌وه‌یه.“» ئه‌وانیش گوێڕایه‌ڵی فه‌رمایشتی یه‌زدان بوون و هێرشیان نه‌كرده سه‌ر یارۆڤعام و كشانه‌وه.
- قه‌ڵابه‌ند كردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كانی یه‌هودا
- 5
- ڕه‌حه‌ڤه‌عام له ئۆرشه‌لیم نیشته‌جێ بوو و له یه‌هودا چه‌ند شارێكی قه‌ڵابه‌ندی بنیاد نایه‌وه،
- 6
- وه‌ك بێتله‌حم، عێتام، ته‌قۆعه،
- 7
- بێتچوور، سۆخۆ، عه‌دولام،
- 8
- گه‌ت، مارێشا، زیف،
- 9
- ئه‌دۆره‌یم، لاخیش، عه‌زێقا،
- 10
- چۆرعا، ئه‌یالۆن و حه‌برۆن. ئه‌م شاره قه‌ڵابه‌ندانه له‌ناو خاكی یه‌هودا و بنیامین بوون.
- 11
- جا قه‌ڵاكانی به‌هێز كرد و فه‌رمانده‌كان و ئه‌مباره‌كانی خواردن و زه‌یت و شه‌رابی تێیاندا دانا.
- 12
- له هه‌موو شارێكیش قه‌ڵغان و ڕمی دانا و زۆر به‌هێزی كردن، یه‌هودا و بنیامینی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی هێشته‌وه.
- 13
- كاهین و لێڤییهكانیش له هه‌موو سنووره‌كانی خۆیانه‌وه له سه‌رتاسه‌ری ئیسرائیل‌دا هاتن و لایه‌نگری ئه‌میان كرد.
- 14
- هه‌روه‌ها لێڤییهكان لهوهڕگاكانیان و موڵكه‌كانیان به‌جێهێشت و چوون بۆ یه‌هودا و بۆ ئۆرشه‌لیم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یارۆڤعام و كوڕه‌كانی ڕه‌تیان كردنه‌وه كه كاهینیێتی بۆ یه‌زدان بكه‌ن.
- 15
- جا یارۆڤعام بۆ خۆی چه‌ند كاهینێكی دانا بۆ نزرگه‌كانی سه‌ر به‌رزاییه‌كان[a] و بۆ ئه‌و بتانه‌ی كه له شێوه‌ی ته‌گه[b] و گوێره‌كه دروستی كردن.
- 16
- ئه‌وانه‌ی له هه‌موو هۆزه‌كانی ئیسرائیل كه به هه‌موو دڵ ڕوویان له یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل ده‌كرد، دوای لێڤییهكان كه‌وتن و چوونه ئۆرشه‌لیم هه‌تا قوربانی بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری باوباپیرانیان بكه‌ن.
- 17
- جا پاشایه‌تییه‌كه‌ی یه‌هودایان به‌هێز كرد و سێ ساڵ پاڵپشتی ڕه‌حه‌ڤه‌عامی كوڕی سلێمانیان كرد، چونكه سێ ساڵ ڕێگای داود و سلێمانیان گرته‌به‌ر.
- خێزانی ڕه‌حه‌ڤه‌عام
- 18
- ڕه‌حه‌ڤه‌عام ماحه‌له‌تی كچی یه‌ریمۆتی كوڕی داودی هێنا، كه دایكی ئه‌بیهه‌یلی كچی ئه‌لیابی كوڕی یه‌سا بوو.
- 19
- ماحه‌له‌تیش ئه‌م كوڕانه‌ی بۆ خسته‌وه: یه‌عوش، شه‌مه‌ریاهو و زه‌هه‌م.
- 20
- پاشان ڕه‌حه‌ڤه‌عام مهعكای كچی ئه‌بشالۆمی هێنا، ئه‌ویش ئه‌بیا و عه‌ته‌ی و زیزا و شه‌لۆمیتی بۆ خسته‌وه.
- 21
- ڕه‌حه‌ڤه‌عام مهعكای كچی ئه‌بشالۆمی له هه‌موو ژن و كه‌نیزه‌كانی دیكه‌ی خۆی زیاتر خۆشده‌ویست، چونكه هه‌ژده ژن و شه‌ست كه‌نیزه‌ی هه‌بوو، بیست و هه‌شت كوڕ و شه‌ست كچیشی بوو.
- 22
- ڕه‌حه‌ڤه‌عام ئه‌بیای كوڕی كه له مهعكای بوو، له‌نێو براكانی كرد به میر هه‌تا له جێی خۆی بیكات به پاشا.
- 23
- جا ڕه‌حڤه‌عام به داناییه‌وه كوڕه‌كانی به‌ناو هه‌موو ناوچه‌كانی یه‌هودا و بنیامیندا له هه‌موو شاره قهڵابهندهكان بڵاو كرده‌وه و خواردنی زۆری پێدان و ژنی زۆریشی بۆ هێنان.
- a. 11:15 مه‌به‌ست له هه‌موو ئه‌و شوێنه به‌رزانه‌یه كه گه‌ل قوربانی لێ ده‌كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌و شوێنه له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه هه‌ڵنه‌بژێردرابوو. بڕوانه \+xt دواوتار 12:5\+xt*.
- b. 11:15 نێری، سابرێن.