عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- خۆكوشتنی شاول
- 1
- فه‌له‌ستییه‌كان له دژی ئیسرائیل جه‌نگان و پیاوانی ئیسرائیل له‌به‌رده‌م فه‌له‌ستییه‌كان هه‌ڵاتن، ژماره‌یه‌كی زۆریان به كوژراوی له كێوی گلبۆع كه‌وتن.
- 2
- فه‌له‌ستییه‌كان به گوڕه‌وه دوای شاول و كوڕه‌كانی كه‌وتن، یۆناتان و ئه‌بیناداب و مهلكیشوهعی كوڕه‌كانی شاولیان كوشت.
- 3
- جه‌نگه‌كه له‌سه‌ر شاول توندتر بوو، تیرهاوێژهكان دۆزییانه‌وه و به سه‌ختی پێكایان.
- 4
- شاول به هه‌ڵگری تفاقهكانی گوت: «شمشێره‌كه‌ت ده‌ربێنه و بمكوژه، نه‌وه‌ك ئه‌و خه‌ته‌نه نه‌كراوانه بێن و بمكوژن و سووكایه‌تیم پێ بكه‌ن.»
به‌ڵام هه‌ڵگری تفاقهكانی ڕازی نه‌بوو، چونكه زۆر ترسا. جا شاول شمشێره‌كه‌ی برد و خۆی به‌سه‌ریدا دا. - 5
- كاتێك هه‌ڵگری تفاقهكانی بینی شاول مردووه، ئه‌ویش خۆی به‌سه‌ر شمشێرهكهیدا دا و له‌گه‌ڵ ئه‌و مرد.
- 6
- له‌و ڕۆژه‌دا شاول و هه‌ر سێ كوڕه‌كه‌ی و هه‌ڵگری تفاقهكانی و هه‌موو پیاوه‌كانی پێكه‌وه مردن.
- 7
- كاتێك ئه‌و ئیسرائیلییانه‌ی كه له‌وبه‌ری دۆڵه‌كه و له‌وبه‌ری ڕووباری ئوردون بوون، بینییان كه سوپای ئیسرائیل هه‌ڵاتوون و شاول و كوڕه‌كانی مردوون، شارۆچكه‌كانیان به‌جێهێشت و هه‌ڵاتن، فهلهستییهكانیش هاتن و تێیاندا نیشته‌جێ بوون.
- 8
- بۆ ڕۆژی دوای ئه‌وه كاتێك فه‌له‌ستییه‌كان بۆ تاڵانكردنی كوژراوه‌كان هاتن، شاول و سێ كوڕه‌كه‌ی ئه‌ویان دۆزییه‌وه، له كێوی گلبۆع كه‌وتبوون.
- 9
- ئینجا سه‌ری شاولیان بڕی و زرێیهكهیان لێی داماڵی، به هه‌موو لایه‌كدا نێردراویان بۆ خاكی فه‌له‌ستییه‌كان نارد، تاوه‌كو مژده بده‌نه په‌رستگای بته‌كانیان و گه‌له‌كه‌یان.
- 10
- ئینجا زرێیهكهیان له په‌رستگای عهشتۆرهتهكاندا دانا و لاشه‌كه‌یان به دیواری بێتشانه‌وه هه‌ڵواسی.
- 11
- كاتێك دانیشتووانی یاڤێش گلعاد ئه‌و شتانه‌یان بیسته‌وه كه فه‌له‌ستییه‌كان به شاولیان كردبوو،
- 12
- هه‌موو پیاوه دلێرهكانیان هه‌ستان و به درێژایی ئه‌و شه‌وه به ڕێگادا ڕۆیشتن، لاشه‌كه‌ی شاول و لاشه‌ی كوڕه‌كانیان له دیواری بێتشانه‌وه برد و هێنایانه یاڤێش، له‌وێ سووتاندیان و
- 13
- ئێسكه‌كانیان برد و له‌ژێر دار گهزهكهدا له یاڤێش ناشتیان. حه‌وت ڕۆژ به‌ڕۆژوو بوون.