عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

ئایا‌ کتێبی پیرۆز ده‌رباره‌ی کورد دواوه‌؟

هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌وه‌ گرنگ نییه‌ كه‌وا عیسا یان كتێبی پیرۆز ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو دوابێت، چونكه‌ عیسا و كتێبی پیرۆز بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تین به‌ نه‌ته‌وه‌ی كوریشه‌وه‌.
نامه‌وێت له‌ مه‌به‌ستی پرسیاره‌كه‌ دوور بكه‌ومه‌وه‌، ده‌نا له‌ زۆر شوێنی په‌یمانی كۆندا به‌ روونی باسی له‌ خه‌ڵك و خاكی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا كردووه‌. بۆیه‌ هه‌ر ته‌نها به‌ كورتی ئه‌وه‌ی له‌ په‌یمانی نوێدا باس كراوه‌ منیش باسی لێوه‌ ده‌كه‌م:
كاتێ یه‌كه‌مین لاپه‌ڕه‌ی ئینجیلی پیرۆز هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه‌ ده‌بینین مۆغ له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هاتوونه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی عیسای لێیه‌ و بیبینن له‌ كاتێكدا عیسا منداڵێكی تازه‌ له‌ دایك بووه‌، هه‌روه‌ك روونیشه‌ كه‌وا مۆغه‌كان زانا و ناودارانی كوردبوونه‌، كه‌واته‌ به‌م جۆره‌ یه‌كه‌مین نه‌ته‌وه‌ كه‌وا باوه‌ڕی به‌ عیسا هێنابێت كورد بووه‌. (بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕوانه‌ ئینجیلی مه‌تا به‌شی 2)
هه‌روه‌ها له‌ رۆژی په‌نجایه‌مین هه‌روه‌ك له‌ كرداری نێردراوان باسی لێوه‌ ده‌كات كاتێ روحی پیرۆز دابه‌زییه‌ سه‌ر قوتابیانی عیسا به‌ زمانی هه‌موو ئه‌وانه‌ دوان كه‌وا ئه‌و كات له‌وێ ئاماده‌ بوون، دیاره‌ هه‌روه‌ك باسی لێوه‌ ده‌كات خه‌ڵكی كوردیش له‌وێ ئاماده‌ بوونه‌. (بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كرداری نێردراوان به‌شی 2 بخوێنه‌وه‌)