Isa got,
«Erd û ezman wê bibihûrin, lê peyvên min tu caran nabihûrin.»

Isa bersîv da û got:
«... Ez ji bo vê yekê ji dayik bûme û ji bo vê yekê hatime dinyayê,
da ku ez ji rastiyê re şahidiyê bikim.
Her kesê ku ji aliyê rastiyê be, guhê xwe dide dengê min.»

ئایا عیسا له‌سه‌ر خاچ مرد؟

ئه‌گه‌ر سه‌یری ئینجیل بكه‌ین ده‌بینین هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ڕێی روحی پیرۆزه‌وه‌ ئینجیلیان نووسیوه‌ته‌وه‌ به‌ هه‌مان شێواز چیڕۆكه‌كه‌مان بۆ ده‌گێڕنه‌وه‌، عیسا له‌ (گولگۆسا) خاچ دراو له‌ رۆژی سێیه‌م هه‌ڵسایه‌وه‌.
عیسا هاته‌ جیهان بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاچ گوناهه‌كانمان هه‌ڵبگرێت و ببێته‌ كه‌فاره‌تێكی یه‌كجاره‌كی گوناهه‌كانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی.
عیسا هات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سزایه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ لا ببات كه‌ له‌سه‌ره‌تای جیهانه‌وه‌ به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو ((مردن ده‌مریت)) هه‌روه‌ك له‌ په‌رتووكی په‌یدابوون باسی لێوه‌ ده‌كات كه‌وا به‌هۆی ئاده‌مه‌وه‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تی توشی گوناهه‌ بوو و فڕێدرایه‌ سه‌ر زه‌وی و له‌ به‌هه‌شته‌وه‌ وه‌ده‌ر نرا.