عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پیلانگێڕی بۆ كوشتنی عیسا
- 1
- كاتێك عیسا ئه‌م وتانه‌ی هه‌موو ته‌واو كرد، به قوتابییه‌كانی خۆی فه‌رموو:
- 2
- «ده‌زانن جه‌ژنی په‌سخه[a] دوو ڕۆژی ماوه. كوڕی مرۆڤیش به گرتن ده‌درێت تاكو له خاچ بدرێت.»
- 3
- ئینجا كاهینانی باڵا و پیرانی گه‌ل له كۆشكی سه‌رۆكی كاهینان كه ناوی قه‌یافا بوو كۆببوونه‌وه،
- 4
- پێكه‌وه ته‌گبیریان ده‌كرد، به فێڵێك عیسا بگرن و بیكوژن.
- 5
- گوتیان: «به‌ڵام نه‌ك له جه‌ژندا، نه‌وه‌ك ئاژاوه بكه‌وێته ناو خه‌ڵك.»
- ئاماده‌كردنی عیسا بۆ ناشتنی
- 6
- كاتێك عیسا له گوندی بێتعه‌نیا له ماڵی شیمۆنه گول بوو،
- 7
- ژنێك به بوتڵێكی ئه‌له‌باسته‌ریی[b] بۆنی گرانبه‌هاوه بۆ لای هات و بۆنه‌كه‌ی به‌سه‌ریدا ڕژاند كه له‌سه‌ر خوان بوو.
- 8
- كاتێك قوتابییه‌كان ئه‌مه‌یان بینی، تووڕه بوون و گوتیان: «ئه‌م ده‌ست بڵاوییه‌ی بۆ چییه؟
- 9
- ده‌توانرا ئه‌و بۆنه به نرخێكی گران بفرۆشرایه و بدرایه به هه‌ژاران.»
- 10
- عیسا زانی و پێی فه‌رموون: «بۆچی گرفت بۆ ژنه‌كه ده‌نێنه‌وه؟ شتێكی چاكی بۆ من كرد.
- 11
- هه‌ژاران هه‌میشه له‌گه‌ڵتانن، به‌ڵام من هه‌میشه له‌لاتان نیم.
- 12
- كاتێك ئه‌و ئه‌م بۆنه‌ی به‌سه‌ر له‌شمدا ڕژاند، بۆ ئاماده‌كردنم بۆ ناشتن ئه‌مه‌ی كرد.
- 13
- ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: له هه‌ر شوێنێكی له جیهاندا ئه‌م مزگێنییه ڕابگه‌یه‌نرێت، وه‌ك یادكردنه‌وه‌یه‌ك باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌م ژنه كردوویه‌تی.»
- ناپاكی یه‌هوزا
- 14
- ئینجا یه‌كێك له دوازده قوتابییه‌كه كه ناوی یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی بوو، چوو بۆ لای كاهینانی باڵا،
- 15
- گوتی: «چیم ده‌ده‌نێ تاكو بیده‌مه ده‌ستتان؟» ئه‌وانیش سی دراوی زیویان بۆ كێشا.
- 16
- ئیتر بۆ هه‌لێك ده‌گه‌ڕا تاكو به گرتنی بدات.
- به‌ستنی په‌یمانی نوێ
- 17
- ڕۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی جه‌ژنی فه‌تیره[c] ، قوتابییه‌كان هاتنه لای عیسا و گوتیان: «ده‌ته‌وێ بچینه كوێ و ئاماده‌كاری بكه‌ین، تاكو نانی په‌سخه بخۆیت؟»
- 18
- فه‌رمووی: «بڕۆنه ناو شار، بۆ لای فڵانه كه‌س، پێی بڵێن: ”مامۆستا ده‌فه‌رموێ، كاتم نزیك بووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانم له‌لای تۆ نانی په‌سخه ده‌خۆم.“»
- 19
- قوتابییه‌كانیش فه‌رمانی عیسایان جێبه‌جێ كرد و نانی په‌سخه‌یان ئاماده كرد.
- 20
- كه ئێواره داهات، عیسا له‌گه‌ڵ دوازده قوتابییه‌كه پاڵی دایه‌وه.
- 21
- كاتێك نانیان ده‌خوارد، فه‌رمووی: «ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: یه‌كێكتان به گرتنم ده‌دات.»
- 22
- ئه‌وانیش زۆر خه‌مبار بوون، هه‌ریه‌كه پێیان گوت: «گه‌وره‌م، ئه‌و كه‌سه منم؟»
- 23
- وه‌ڵامی دایه‌وه: «ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌ست ده‌خاته ناو قاپه‌كه، ئه‌و به گرتنم ده‌دات.
- 24
- كوڕی مرۆڤ ده‌بێت وه‌كو له‌سه‌ری نووسراوه بڕوات، به‌ڵام قوڕبه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كوڕی مرۆڤ به گرتن ده‌دات! باشتر بوو بۆ ئه‌و كه‌سه هه‌ر له‌دایك نه‌بووایه.»
- 25
- ئینجا یه‌هوزا، ئه‌وه‌ی به گرتنی ده‌دات، وه‌ڵامی دایه‌وه: «ڕابی، ئه‌و كه‌سه منم؟» پێی فه‌رموو: «خۆت گوتت.»
- شێوی مه‌سیح
- 26
- كه نانیان ده‌خوارد، عیسا نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی خودای كرد و له‌تی كرد، دایه قوتابییه‌كان و فه‌رمووی: «وه‌رگرن، بخۆن، ئه‌مه جه‌سته‌ی منه.»
- 27
- ئینجا جامه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و سوپاسی خودای كرد، پێی‌دان و فه‌رمووی: «هه‌موو لێی بخۆنه‌وه،
- 28
- چونكه ئه‌مه خوێنی منه، خوێنی پهیمانهكهیه كه له پێناوی خه‌ڵكێكی زۆر بۆ گوناه به‌خشین ده‌ڕژێت.
- 29
- پێتان ده‌ڵێم: له‌مه‌ودوا ئیتر له‌م به‌رهه‌مه‌ی مێو ناخۆمه‌وه، هه‌تا ئه‌و ڕۆژه دێت كه سه‌ر له نوێ له شانشینی باوكم له‌گه‌ڵتان ده‌یخۆمه‌وه.»
- 30
- ئینجا گۆرانی ڕۆحییان[d] گوت و چوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ كێوی زه‌یتوون.
- نكۆڵیكردنی په‌ترۆس
- 31
- ئینجا عیسا پێی فه‌رموون: «ئه‌مشه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌سه‌رم دێت هه‌مووتان پشتم تێ ده‌كه‌ن، چونكه نووسراوه:
«{له شوانه‌كه ده‌ده‌م،
مه‌ڕی مێگه‌له‌كه په‌رت ده‌بن.}[e] - 32
- به‌ڵام دوای هه‌ستانه‌وه‌م، پێشتان ده‌كه‌وم بۆ جه‌لیل.»
- 33
- په‌ترۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: «ئه‌گه‌ر له‌وه‌ی به‌سه‌رت بێت هه‌موو پشتت لێ بكه‌ن، من قه‌ت پشتت لێ ناكه‌م.»
- 34
- عیسا پێی فه‌رموو: «ڕاستیت پێ ده‌ڵێم: پێش خوێندنی كه‌ڵه‌شێر، سێ جار نكۆڵی له ناسینی من ده‌كه‌یت.»
- 35
- په‌ترۆسیش پێی گوت: «ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌گه‌ڵیشت بمرم، هه‌رگیز نكۆڵیت لێ ناكه‌م.» قوتابییه‌كانیش هه‌موو وایان گوت.
- نوێژی عیسا له باخی گه‌تسیمانی
- 36
- دوای ئه‌وه عیسا له‌گه‌ڵیان بۆ شوێنێك چوو پێی ده‌گوترا، گه‌تسیمانی، به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: «لێره دانیشن، تاكو ده‌چمه ئه‌وێ نوێژ ده‌كه‌م.»
- 37
- په‌ترۆس و دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی برد و په‌ژاره و دڵته‌نگی دایده‌گرت.
- 38
- پێی فه‌رموون: «زۆر دڵته‌نگم خه‌ریكه بمرم، لێره بمێننه‌وه و شه‌واره‌م له‌گه‌ڵ بگرن.»
- 39
- كه‌مێك چووه پێش و به ڕوودا چووه سه‌ر زه‌وی، نوێژی ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو: «باوكه، ئه‌گه‌ر ده‌كرێت ئه‌م جامه‌م له‌سه‌ر تێبپه‌ڕێت. به‌ڵام نه‌ك وه‌ك من ده‌مه‌وێت، به‌ڵكو تۆ.»
- 40
- هاته‌وه لای قوتابییه‌كان، بینی نوستوون، به په‌ترۆسی فه‌رموو: «ئه‌رێ نه‌تانتوانی كاتژمێرێك شه‌واره‌م له‌گه‌ڵ بگرن؟
- 41
- شه‌واره بگرن و نوێژ بكه‌ن، نه‌وه‌ك تاقی بكرێنه‌وه. ڕۆح چالاكه، به‌ڵام جه‌سته لاوازه.»
- 42
- دیسان چووه‌وه نوێژی كرد: «باوكه! ئه‌گه‌ر ناكرێت ئه‌مه له‌سه‌رم تێبپه‌ڕێت و هه‌ر ده‌بێت بیخۆمه‌وه، با خواستی تۆ بێت.»
- 43
- دیسان هاته‌وه و بینی نوستوون، چونكه چاویان قورس ببوو.
- 44
- ئیتر وازی لێ هێنان و چوو بۆ جاری سێیه‌م نوێژی ده‌كرد و هه‌مان شتی ده‌گوته‌وه.
- 45
- دوایی هاته لای قوتابییه‌كان و پێی فه‌رموون: «هێشتا نوستوون و پشوو ده‌ده‌ن؟ ئه‌وه‌تا كات نزیك بووه‌ته‌وه و كوڕی مرۆڤ ده‌درێته ده‌ست گوناهباران.
- 46
- هه‌ستن با بڕۆین! ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی به گرتنم ده‌دات نزیك بووه‌وه.»
- گرتنی عیسا
- 47
- هێشتا ئه‌و قسه‌ی ده‌كرد، ئه‌وه بوو یه‌هوزا هات كه یه‌كێك بوو له دوازده قوتابییه‌كه، كۆمه‌ڵێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو به شمشێر و داره‌وه له‌لایه‌ن كاهینانی باڵا و پیرانی گه‌له‌وه نێردرابوون.
- 48
- ئه‌وه‌ی به گرتنی ده‌دا نیشانه‌یه‌كی پێدابوون، گوتبووی: «ئه‌وه‌ی ماچی ده‌كه‌م ئه‌وه خۆیه‌تی، بیگرن.»
- 49
- ده‌ستبه‌جێ هاته لای عیسا و گوتی: «سڵاو ڕابی[f] .» ئینجا ماچی كرد.
- 50
- عیساش پێی فه‌رموو: «هاوڕێ، ئه‌وه‌ی بۆی هاتووی بیكه.» ئینجا هاتنه پێشه‌وه و عیسایان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و گرتییان.
- 51
- له‌ناكاو یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ عیسادان، ده‌ستی درێژكرد و شمشێره‌كه‌ی هه‌ڵكێشا، له خزمه‌تكاری سه‌رۆكی كاهینانی دا و گوێی بڕی.
- 52
- عیسا پێی فه‌رموو: «شمشێره‌كه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆی، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی شمشێر هه‌ڵده‌گرن، به شمشێر ده‌مرن.
- 53
- ئایا وا ده‌زانیت ناتوانم بانگی باوكم بكه‌م و زیاتر له دوازده له‌شكر فریشته‌م بۆ بنێرێت؟
- 54
- به‌ڵام ئیتر چۆن نووسراوه پیرۆزه‌كان دێنه دی، كه ده‌ڵێن به‌و شێوه‌یه پێویسته ڕووبدات؟»
- 55
- له‌و كاته‌دا عیسا به خه‌ڵكه‌كه‌ی فه‌رموو: «وه‌ك بۆ گرتنی یاخیبووێك به كوته‌ك و شمشێره‌وه هاتوون بمگرن؟ ڕۆژانه له حه‌وشه‌كانی په‌رستگا دانیشتبووم خه‌ریكی فێركردن بووم، نه‌تانگرتم.
- 56
- به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی ڕوویدا بۆ هاتنه‌دی نووسراوه پیرۆزه‌كانی پێغه‌مبه‌ران.» ئینجا هه‌موو قوتابییه‌كان به‌جێیان هێشت و ڕایان‌كرد.
- دادگاییكردنی عیسا
- 57
- ئه‌وانه‌ی عیسایان گرت، بردییانه لای قه‌یافای سه‌رۆك كاهین، له‌وێ مامۆستایانی ته‌ورات و پیران كۆببوونه‌وه.
- 58
- په‌ترۆسیش دووربه‌دوور بۆ حه‌وشه‌ی سه‌رۆكی كاهینان دوای كه‌وت، ئینجا چووه ژووره‌وه و له‌نێو خزمه‌تكاران دانیشت تاكو ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ببینێت.
- 59
- كاهینانی باڵا و هه‌موو سه‌نهه‌درین[g] به‌دوای شایه‌تییه‌كی درۆدا ده‌گه‌ڕان له‌سه‌ر عیسا، تاكو به كوشتنی بده‌ن.
- 60
- به‌ڵام هیچیان نه‌دۆزییه‌وه، هه‌رچه‌نده زۆر شایه‌تی درۆزن هاتن. له كۆتاییدا دووان هاتن،
- 61
- گوتیان: «ئا ئه‌مه گوتی: ”ده‌توانم په‌رستگای خودا بڕووخێنم و به سێ ڕۆژ بنیادی بنێمه‌وه.“»
- 62
- جا سه‌رۆكی كاهینان هه‌ستا و پێی گوت: «هیچ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه؟ ئه‌م پیاوانه شایه‌تی چی له‌سه‌ر تۆ ده‌ده‌ن؟»
- 63
- به‌ڵام عیسا بێده‌نگ بوو.
سه‌رۆكی كاهینانیش پێی گوت: «سوێندت ده‌ده‌م به خودای زیندوو، پێمان بڵێ، ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحه‌كه‌ی[h] ، كوڕی خودا.» - 64
- عیسا پێی فه‌رموو: «تۆ خۆت وا ده‌ڵێیت. منیش پێتان ده‌ڵێم، له ئێستاوه كوڕی مرۆڤ ده‌بینن له ده‌سته ڕاستی توانادار داده‌نیشێت و له‌سه‌ر هه‌وری ئاسماندا دێته‌وه.[i] »
- 65
- ئینجا سه‌رۆكی كاهینان جله‌كانی خۆی دادڕی و گوتی: «كفری كرد! ئیتر چ پێویستیمان به شایه‌ت هه‌یه؟ ئه‌وه‌تا گوێتان له كفره‌كه بوو.
- 66
- چی ده‌بینن؟»
وه‌ڵامیان دایه‌وه: «شایانی مردنه!» - 67
- ئینجا تفیان له‌ڕووی كرد و مستیان لێدا، هه‌ندێكیش زلله‌یان لێدا و
- 68
- گوتیان: «ئه‌ی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ریت، بزانه كێ بوو لێیدایت؟»
- په‌ترۆس نكۆڵی له عیسا ده‌كات
- 69
- له‌و كاته‌دا په‌ترۆس له حه‌وشه، له ده‌ره‌وه دانیشتبوو. كه‌نیزه‌یه‌ك هاته لای و گوتی: «تۆش له‌گه‌ڵ عیسای جه‌لیلی بوویت.»
- 70
- ئه‌ویش له‌به‌رده‌م هه‌موویان نكۆڵیی كرد: «نازانم چی ده‌ڵێی.»
- 71
- ئینجا چووه ده‌ره‌وه بۆ ناو داڵانه‌كه، یه‌كێكی دیكه‌ش بینی و به‌وانه‌ی ئه‌وێی گوت: «ئه‌مه له‌گه‌ڵ عیسای ناسیره‌یی بوو.»
- 72
- دیسان به سوێندخواردنه‌وه نكۆڵی لێ‌كرد: «ئه‌و پیاوه ناناسم!»
- 73
- دوای كه‌مێك ئه‌وانه‌ی له‌وێ ڕاوه‌ستابوون هاتن و به په‌ترۆسیان گوت: «به‌ڕاستی تۆش له‌وانیت، زمانت ئاشكرات ده‌كات[j] .»
- 74
- جا ده‌ستی به نه‌فره‌تكردن و سوێندخواردن كرد: «ئه‌و پیاوه ناناسم!»
ده‌ستبه‌جێ كه‌ڵه‌شێر خوێندی. - 75
- ئه‌وسا په‌ترۆس قسه‌كانی عیسای بیركه‌وته‌وه كه فه‌رمووی: «پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێر بخوێنێت، سێ جار نكۆڵیم لێ ده‌كه‌یت.» ئیتر چووه ده‌ره‌وه و به‌كوڵ گریا.
- a. 26:2 جه‌ژنێكی جوله‌كه‌یه، یادی ڕزگاربوونی گه‌لی ئیسرائیله له میسر له نزیكه‌ی 1400 ساڵ پ. ز. به ڕابه‌رایه‌تی مو‌سا. بڕوانه\+xt ده‌رچوون 12:1-50.\+xt*
- b. 26:7 له به‌ردی ئه‌له‌باسته‌ر دروستكرابوو، ئه‌م جۆره به‌رده له میسر هه‌یه بۆ تاشین ئاسانه و ڕه‌نگه‌كه‌ی قاوه‌ییه.
- c. 26:17 ناوێكی دیكه‌یه بۆ جه‌ژنی په‌سخه، به یادی ڕۆژانی ئاواره‌یی له میسر نانی فه‌تیره‌یان خواردووه.
- d. 26:30 خوێندنه‌وه‌ی زه‌بوور له شێوه‌ی گۆرانی.
- e. 26:31 \+xt زه‌كه‌ریا 13:7\+xt*
- f. 26:49 ڕابی: وشه‌یه‌كی عیبرییه به واتای مامۆستا دێت.
- g. 26:59 ئه‌نجومه‌نی باڵای جوله‌كه.
- h. 26:63 جوله‌كه‌كان چاوه‌ڕێی هاتنی مه‌سیحیان ده‌كرد كه كوڕی خودایه و بۆ ئازادكردنی گه‌لی ئیسرائیل دێته سه‌ر زه‌وی.
- i. 26:64 \+xt زه‌بووره‌كان 110:1 و دانیال 7:13،14.\+xt*
- j. 26:73 خه‌ڵكی جه‌لیل شێوه‌زاریان جیا بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئۆرشه‌لیم.