عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- یه‌ساخار
- 1
- كوڕه‌كانی یه‌ساخاریش چوار بوون:
تۆلاع، پوڤه، یاشوڤ و شیمرۆن. - 2
- كوڕه‌كانی تۆلاع:
عوزی، ڕفایا، یه‌ریێل، یه‌حمه‌ی، یه‌ڤسام و ساموئێل، كه گه‌وره‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان بوون. نه‌وه‌ی تۆلاع بوون و له ماوه‌ی پاشایه‌تی داود، ژماره‌یان بیست و دوو هه‌زار و شه‌ش سه‌د جه‌نگاوه‌ر بوو، به‌پێی ڕه‌چه‌ڵه‌كیان كه له تۆماره‌كاندا هاتووه. - 3
- كوڕه‌كه‌ی عوزی:
یزره‌حیا بوو،
كوڕه‌كانی یزره‌حیاش:
میكائیل، عۆبه‌دیا، یۆئێل و یه‌شیا، ئه‌مانه هه‌ر پێنجیان سه‌ركرده بوون. - 4
- به‌پێی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و بنه‌ماڵه‌كانیان، سی و شه‌ش هه‌زار جه‌نگاوه‌ری ئاماده‌باشیان هه‌بوو بۆ جه‌نگ، چونكه ژن و منداڵیان زۆر بوو.
- 5
- خزمهكانیشیان له هه‌موو خێڵه‌كانی یه‌ساخار، جه‌نگاوه‌ری ئازا بوون به‌پێی ڕه‌چه‌ڵه‌كیان كه له تۆماره‌كاندا هاتووه به هه‌موویانه‌وه هه‌شتا و حه‌وت هه‌زار جه‌نگاوه‌ر بوون.
- بنیامین
- 6
- كوڕه‌كانی بنیامینیش سێ بوون:
به‌له‌ع، به‌كه‌ر و یه‌دیعێل. - 7
- كوڕه‌كانی به‌له‌ع پێنج بوون:
ئه‌چبۆن، عوزی، عوزیێل، یه‌ریمۆت و عیری، ئه‌مانیش گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان بوون، نه‌وه‌كانیان به‌پێی ڕه‌چه‌ڵه‌كیان بیست و دوو هه‌زار و سی و چوار جه‌نگاوه‌ر بوون. - 8
- كوڕه‌كانی بهكهریش:
زه‌میرا، یۆعاش، ئه‌لیعه‌زه‌ر، ئه‌لیۆعێنه‌ی، عۆمری، یه‌رێمۆت، ئه‌بیا، عه‌ناتۆت و عاله‌مه‌ت، هه‌موو ئه‌مانه كوڕی به‌كه‌ر بوون. - 9
- له‌ناو ڕهچهڵهكنامهكهیان بیست هه‌زار و دوو سه‌د جه‌نگاوه‌ر تۆمار كران، به‌پێی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان.
- 10
- كوڕه‌كه‌ی یه‌دیعێلیش:
بلهان بوو،
كوڕه‌كانی بلهانیش:
یه‌عوش، بنیامین، ئێهود، كهنعهنا، زێتان، ته‌رشیش و ئه‌حیشاحه‌ر. - 11
- هه‌موو ئه‌وانه گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانی یه‌دیعێل بوون، حه‌ڤده هه‌زار و دوو سه‌د جه‌نگاوه‌ری ئاماده‌باش بۆ جه‌نگ.
- 12
- شوپیم و حوپیم له نه‌وه‌ی عیر بوون، حوشیمیش له نه‌وه‌ی ئه‌حێر بوو.
- نه‌فتالی
- 13
- كوڕه‌كانی نه‌فتالی:
یه‌حزئێل، گۆنی، یێچه‌ر و شلێم كه نه‌وه‌ی بیلهه[a] بوون. - مه‌نه‌شه
- 14
- نه‌وه‌كانی مه‌نه‌شه:
نه‌وه‌ی مه‌نه‌شه له كه‌نیزه ئارامییه‌كه‌ی: ماكیری باوكی گلعاد. هه‌روه‌ها ئه‌سریێل له نه‌وه‌كانیان بوو. - 15
- ماكیر ژنێكی هێنا ناوی مهعكا بوو، كه خوشكی شوپیم و حوپیم بوو.
هه‌روه‌ها سه‌لۆفحاد له نه‌وه‌كانی بوو، كه ته‌نها كچی هه‌بوو. - 16
- مهعكای ژنی ماكیر كوڕێكی بوو ناوی لێنا په‌ره‌ش و براكه‌شی ناوی شه‌ره‌ش بوو، كوڕه‌كانیشی ناویان ئولام و ڕه‌قه‌م بوون.
- 17
- كوڕه‌كه‌ی ئولامیش:
بدان بوو.
ئه‌وانه نه‌وه‌ی گلعادی كوڕی ماكیری كوڕی مه‌نه‌شه بوون. - 18
- هه‌مۆله‌خه‌تی خوشكی گلعادیش ئیشهۆد و ئه‌ڤیعه‌زه‌ر و مه‌حله‌ی بوو.
- 19
- كوڕه‌كانی شه‌میداعیش:
ئه‌حیان، شه‌خه‌م، لیقحی و ئه‌نیعام. - ئه‌فرایم
- 20
- نه‌وه‌ی ئه‌فرایمیش به‌ره‌و خواره‌وه:
شوته‌له‌ح كوڕی ئه‌فرایم، به‌ره‌د كوڕی شوته‌له‌ح،
ته‌حه‌س كوڕی به‌ره‌د، ئه‌لیعادا كوڕی ته‌حه‌س،
ته‌حه‌س كوڕی ئه‌لیعادا، - 21
- زاڤاد كوڕی ته‌حه‌س و
شوته‌له‌ح كوڕی زاڤاد.
عێزه‌ر و ئه‌لعاد بوون كه له‌لایه‌ن پیاوانی گه‌ت كه خه‌ڵكی خاكه‌كه بوون كوژران، چونكه چوون بۆ ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی گهتییهكان ببه‌ن. - 22
- جا ئه‌فرایمی باوكیان ماوه‌یه‌كی درێژ ماته‌مینی بۆ گرتن و خزمه‌كانیشی هاتن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌خۆشی لێ بكه‌ن.
- 23
- پاشان له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا جووت بووه‌وه و ژنه‌كه‌ی سكی پڕ بوو و كوڕێكی بوو و ناوی لێنا به‌ریعه، چونكه به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یدا هاتبوو.
- 24
- هه‌روه‌ها كچه‌كه‌ی ناوی شه‌ئه‌را بوو كه بێت‌حۆرۆنی خواروو و ژووروو و ئوزێن شه‌ئرای بنیاد نا.
- 25
- ڕه‌فه‌حیش كوڕی ئه‌فرایم بوو، ڕه‌شه‌ف كوڕی ڕه‌فه‌ح،
ته‌له‌ح كوڕی ڕه‌شه‌ف، ته‌حه‌ن كوڕی ته‌له‌ح، - 26
- له‌عدان كوڕی ته‌حه‌ن، عه‌میهود كوڕی له‌عدان،
ئه‌لیشاماع كوڕی عه‌میهود، - 27
- نون كوڕی ئه‌لیشاماع و
یه‌شوع كوڕی نون. - 28
- زه‌وی و زار و نشینگهكانیشیان شارۆچكه‌ی بێت‌ئێل و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری بوون، به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتیش نه‌عه‌ران و به‌ره‌و ڕۆژئاواش شارۆچكه‌ی گه‌زه‌ر و گونده‌كانی، هه‌روه‌ها شارۆچكه‌ی شه‌خه‌م و گونده‌كانی هه‌تا عه‌ییا و گونده‌كانی.
- 29
- به‌لای سنووره‌كانی نه‌وه‌ی مه‌نه‌شه‌شدا، بێت‌شان و تهعنهك و مه‌گیدۆ و دۆر بوون. له‌ناو ئه‌م شارۆچكانه و ده‌وروبه‌ریاندا نه‌وه‌ی یوسفی كوڕی ئیسرائیل نیشته‌جێ بوون.
- ئاشێر
- 30
- كوڕه‌كانی ئاشێر:
یمنه، یه‌شڤه، یه‌شڤی و به‌ریعه و سه‌ره‌ح خوشكیان بوو. - 31
- كوڕه‌كانی به‌ریعه:
حه‌ڤه‌ر و مهلكیێل، مهلكیێل باوكی بیرزایت بوو. - 32
- كوڕه‌كانی حه‌ڤه‌ر:
یه‌فلێت، شۆمێر و حۆتام و شوه‌ع خوشكیان بوو. - 33
- كوڕه‌كانی یه‌فلێت:
پاسه‌ك، بیمهال و عه‌شڤات.
ئه‌مانه كوڕه‌كانی یه‌فلێت بوون. - 34
- كوڕه‌كانی شۆمێر:
ئه‌حی، ڕوهگا، هوبا و ئارام. - 35
- كوڕه‌كانی هێله‌می براشی:
چۆفه‌ح، یه‌مناع، شێله‌ش و عامال. - 36
- كوڕه‌كانی چۆفه‌ح:
سووه‌ح، حه‌رنه‌فه‌ر، شوعال، بێری، یه‌مرا، - 37
- به‌چه‌ر، هۆد، شه‌ما، شیلشا، یه‌تران و بئێرا.
- 38
- كوڕه‌كانی یه‌ته‌ر:
یه‌فونه، پیسپا و ئه‌را. - 39
- كوڕه‌كانی عولا:
ئاره‌ح، حه‌نیێل و ڕیچیا. - 40
- هه‌موو ئه‌وانه له نه‌وه‌ی ئاشێر بوون. گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه و پیاوی هه‌ڵبژارده و جه‌نگاوه‌ر و سه‌ركرده‌ی دیار بوون. به‌پێی ڕه‌چه‌ڵه‌كیان له تۆماره‌كاندا ژماره‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی ئاماده‌باش بوون بۆ جه‌نگ بیست و شه‌ش هه‌زار بوون.
- a. 7:13 كه‌نیزه‌ی ڕاحێل بوو، بڕوانه \+xt په‌یدابوون 29:29\+xt*.