عیسای گوت
ئەرد و ئەسمان دێ پویچ بن، بەلێ چ جاران پەیڤا من پویچ نابیت.

عیسای بەرسڤا وی دا:
«.... ژ بەر هندێ ئەزێ ژ دایك بوویم، و ژ بەر ڤێ ئەزێ هاتیمە جیهانێ داكو شاهدەیێ
بۆ راستیێ بدەم.هەر كەسێ ژ راستیێ بیت دێ گوهێ خۆ دەتە دەنگێ من.»

کێ ڕزگارکەرە؟

ئەی خوشک ‏و برایانی خوێنەری خۆشەویست، ئەی ئەو مرۆڤانەی کە هەمیشە بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی پێی بژین، ئەی ئەو مرۆڤانەی تامەزرۆی ناسینی ڕێگای ڕاستین. من ‏و تۆ کاتی ئەوەمان هاتووە وەک ئاسکێکی هەناسەبڕکێ دەممان بکەینەوە بۆ ئاوی ڕاستی تاوەکو تینوێتیمان بشکێنێ، نەوەکو بۆ ماوەیەک بەڵکو هەتاهەتایە. ئایا ئامادەی بۆ ئەو کەسەی تێنوێتی ژیانت بشکێنێ؟ ئایا ئامادەی لەو ئاوە بخۆیتەوەو هەرگیز تینووت نەبێ؟

خوێنەری خۆشەویست هیوادارم لەسەرەتاو کۆتایی خوێندنەوەی ئەم نامیلکەیە هیچ دڵگرانیەک‏و تەنگ‏و چەڵەمەیەک ڕێت پێ‏نەگرێت، چونکە لە ڕاستیدا زیاتر لە پێویست پێویستیمان بەوە هەیە، کە بە ڕاستی لە ناخی دروست‏بوون‏و گەشەکردن‏و تەواوبوونی پەیامێک بگەین، تا بتوانین دەستپێشخەری بکەین لە دروستکردنی بیروڕایەکی تەواوی پاکی خۆمان، چونکە هەر تووڕەبوون‏و دڵگرانیەکی تۆ بەرامبەر ئەم نووسراوە بەرامبەر بە ووشەکانی من نیە، بەڵکو بەرامبەر بە ووشەکانی خوایە، چونکە خودا وەڵامی ڕاستەقینەی هەموو ئەو پرسیارانەی داوەتەوە لە کتێبی پیرۆز کە ئاڕاستەی خۆت‏و کەسانی تری دەکەی.
کەواتە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە لە خۆت‏و لە خودا بپرسی، ئایا کێ ڕێگای ڕاستیە؟
جیاوازی چیە لە نێوان ئایین‏و باوەڕداری بە عیسای مەسیح؟
پێناساندنی ئایین:
ئایین زۆر بە کورتی ئەوەمان پێ دەناسێنێت، کە چۆن مرۆڤ دەتوانێت هەموو هەوڵێک بدات بۆ ئەوەی خودا لەخۆی ڕازی بکات بە هەموو جۆرە ڕێگایەک. هەموو هەوڵدانەکەش دەخولێتەوە بەدەوری ئەو چەقەدا کە ئایا مرۆڤ بە چ ڕێگایەک بتوانێت خودا لە خۆی ڕازی بکات. هەر جۆرە بیرێکی مرۆڤ یان هەوڵدانێک کە نەخشەی بۆ کێشرابێت زانراو بێت یان نە زانراو، بۆ نزیک‏بوونەوە لە خودا یان هەوڵدان بۆ ڕازی کردنی خودا بە شێوەیەکی گونجاو، بە مانای ئایین دێت. هەموو ئایینە جیاوازەکانی ئەمڕۆ لە ئارادان لە جیهان، لە سەرەتاوە بە هۆی مرۆڤەوە دروست‏بوون. بەهەر شێوەیەک بووبێت کۆمەڵێک خەڵکی لە دەوری خۆی کۆکردۆتەوەو ئاینێکی پێکهیناوەو هوڵی داوە بەسەر نەتەوەی جیاوازدا بڵابێتەوەو بانگەوازی بۆ دەکات کە ئەم ئایینە بەرەو خودایان دەبات. ئێستاش ئایینە جیاوازەکان بە دڵنیاییەوە دەڵێن کە ڕێگای ئەوان مرۆڤ بەرەو خوا دەبات، چونکە هەر گەلێک‏و نەتەوەیەکی ئەم جیهانە خودا بە شێوەیەکی جیاواز نێرراوێکی تایبەتیو ئایینێکی جیاوازی بۆ هەڵبژاردووە کە ئایینەکە بەو کۆمەڵە ڕابگەیەنێت.
خوێنەری بەڕێز، ئایا تۆ بیرت لەوە کردۆتەوە کە خودا بەو هەموو دەسەڵات‏و گەورەییەوە کە دروستکەری ئێمەی مرۆڤیشە، بۆچی‏و لەبەرچی هەوڵی ئەوەی داوە ئەم ئایینە جیاوازانە دروست بکات کە بەهیچ شێوەیەک لە باوەڕو ڕێبازی ئایینیاندا بەلای یەکتر ناچن؟ یان ئەمڕۆ ببنە هۆی ئەوەی کە گەورەترین بەربەرەکانی‏و دژایەتی بکەوێتە نێوان ئێمەوە؟ ئایا لەبەر چی ئەو کارە دەکات؟ ئایا تۆ لەو باوەڕەدای کە خودا ئەمڕۆ ووشەیەک بڵێت‏و سبەینی ووشەیەکی تر بڵێ کە پێەوانەی ووشەکانی خۆی بێت؟
یان ئەم ئایینە جیاوازانە دروستکەری دەستی مرۆڤن؟
خوێنەری خۆشەویست ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە من‏و تۆ لە ڕاستی بگەین، ئەو ڕاستیەی چەندەها ساڵە خراوەتە ژێر پەردەی ڕەشی تاریکی شەیتان؟ ئەمڕۆ پێویستمان بەوە هەیە ئەو پەردە ڕەشە لابدەین کە تیشکی گەشی ڕووناکی‏و هەوای پاک‏و بێگەردی لێگرتووین، بە بەردەوامی ڕوونای وەرگرین‏و هەوای ژیان هەڵمژین.
با پێکەوە لەو ڕاستیە بگەین ئایا خودای ڕاستەقینە کێ‏یە؟
کەواتە ئێستا دەرگای ڕاستی کراوەتەوەو پەنجەرەی درۆ داخراوە گەر دەتەوێ لە ڕاستی بگەی؟
عیسا دەڵێت: لۆقا9: 11-10.
پێناساندنی باوەڕداریەتی بە عیسای مەسیح:
باوەڕداریەتی نەخشەی بۆ نەکێشراوە، یان جۆرە ڕێبازێک‏و بیرکردنەوەیەک نەبووە لەلایەن مرۆڤەوە، بەڵکو باوەڕدارێتی هەوڵدانێکی خودا بوو بۆ ئەوەی بۆ لای خۆیمان ڕاکێشێت. چونکە خودا هەر یەکێک لە ئێمەی خۆش‏دەوێت‏و دەیەوێت هەست بە ئاشتی‏و ژیانێکی پیرۆز بکەین لە ژیانماندا.
ئینجیل دەفەرمووی: ڕۆما 6: 5
کەواتە ئەمڕۆش لەسەر ئێمەی مرۆڤ پێویستە ئەو وێنەیە ببینین کە خودا بینیویەتی. چونکە ئێمە بە هێچ شێوەیەک ناتوانین جۆرە ڕێگایەک بدۆزینەوە بە تواناو هێزو ماندووبوونی خۆمان خودا لە خۆمان ڕازی بکەین‏و ڕزگاری‏و ژیانی هەتاهەتایی بە دەست‏بێنین.
چونکە خودا لەبەر خۆشەویستی خۆی بۆ جیهان دەستپێشخەری کردو نەخشەی بۆ کێشاین، ڕێگای بۆ ئامادەکردین. تەنها ئەوەی لەسەرمان پێویستە ئەوەیە کە باوەڕبهێنین ‏و ڕازی‏بین بەو کاری بۆی کردووین.
خوێنەری خۆشەویست دەبێت ئەوەت بێتەوە یاد، کە ئەو مرۆڤانەی دوای ئایین کەوتوون هەمیشە ترسی ئەوەیان لە دڵدایە، کە ئایا بە چ شێوەیەکی تەواو خزمەتی خودا بکەن، تا لێیان ڕازی بێت، چونکە هەمیشە هەست دەکەن بۆشاییەکی گەورە هەیە لە نێوان ئەوان‏و خودا.
خودا--بۆشایی--مرۆڤ
ئێستا دەتەوێت لە چی بەشداری بکەی؟
ئایین یان باوەڕداریەتی بە مەسیح؟
ڕاستترین ڕێگا.....
ئێمەی مرۆڤ ئەمڕۆ لە جیهانێکی بەردەوام لە گۆڕاندا دەژین، یاسا لە گۆڕاندایە، سیاسەتمەدارەکان سەردەکەون‏و نوشست دەهێنن، کۆمەڵێک پاڵەوان لە بواری یاریزانیو مۆسیقادا لە جیهان ئەمڕۆ پلەی یەکەمینیان بەدەستهێناوەو ساڵی داهاتوو لە بیر کراون.
ئێمەش هەمیشە لە گۆڕانداین، هاوڕێکانمان، خووەکانمان، لەشمان،... بەڵام لە ناخی دڵمانەوە ئەو ڕاستیە دەزانین کە خودا هیچ کاتێک ناگۆڕێت، خۆشەویستیەکەیو دڵسۆزیەکەی بۆ تۆ هەر دەمێنێ، ئەوەش بە مانای ئەوە دێت بە وەڵامدانەوەی خودا ڕازی بیت، لە پێناوی تۆی خۆشەویست چی کردووە؟
نیازی خودا:
ئاشتی و ژیان
ئەوەی ڕاستی بێت من‏و تۆ ئەمڕۆ لە جیهانێکی ئاڵۆزدا دەژین، زۆر جار بیرکردنەوەو پرسیارەکانی ژیانی خۆمان نەبۆتە هۆی ئەوەی ئاشتیو ژیانێکی تەواومان تیا دروست بکات. تەنانەت زاناکان، نووسەرەکان، سیاسەتمەدارەکان، ڕۆشنبیرەکان، کەسە ئایینیەکان، نەبوونە هۆی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانمان، چونکە خۆیان بە دوای ئاشتیو ژیانێکی تەواو دەگەڕێن. تەنانەت ئینیشتاین یەکێک بوو لەو مرۆڤانە.
ئایا لە کوێ دەتوانم ئاشتیو ژیانێکی تەواو بەدەست‏بێنم؟
ئەمڕۆ زۆربەی خەڵکی ئەم جیهانە لە ڕاستی دوورکەوتونەتەوە، جا ئەو دوورکەوتنەوەیە بەهەر ڕێگایەک بوو بێت. بەڵام پێویسە لە سەرمان لەو ڕاستیە ئاشکرا بین، کە خودا لە خۆشەویستی ئەم جیهانە دەیەوێت هەموو کەسێک ژیانێکی ئاشتیو پیرۆزو هەتاهەتایی بە دەست‏بێنێت. ئەم ژیانەش دەتوانین بە دەستی بینین بەهۆی گەڕانەوەمان بۆ سەرەتاو خوێندنەوەی ووشەکانی خودا لە کتێبی پیرۆز (تەورات، زەبوور، کتێبی پێغەمبەرەکان، ئیجیل). هەروەک دەزانین دار بەبێ ڕەگ گەشە ناکات، کەواتە دەبێ ئەوەش لە یاد نەکەین کە سەرەتای دروست‏بوونی ئەم جیهانە بەو شێوەیە دەستی پێ‏کردووە وەک لە کتێبی پیرۆزدا هاتووە، واتە لەسەرمانە بگەڕێینەوە بۆ ڕەگی خۆمان، بۆ ئەوەی بتوانین گەشە بکەین لە ژیانماندا.
بە داخەوە ئەمڕۆ زۆربەی خەڵک سەیر دەکەن بەڵام نابینن، گوێ دەگرن بەڵام نابینن. ئینجیل دەفەرموێ: ڕۆما 1: 5
تەنگ‏و چەڵەمەو جیابوونەوە:
لە سەرەتای دروست‏بوونی جیهان‏و مرۆڤ، خودا بە شێوەیەکی زۆر ڕێک‏و پێک دروستی کردن، بەڵام بە هۆی کەوتنی مرۆڤ بۆ ژێر تاقیکردنەوەی شەیتان‏و گوێڕایەڵ بوو بۆ ووشەکانیو کاری هەڵەی هەڵبژارد، ئەمە بووە هۆی ئەوەی گوناە بکەوێتە ناو مرۆڤ‏و جیهانەوەو بۆمان بمینێتەوە لە باپیرانمانەوە، واتە ئێمەی مرۆڤ لە گوناهدا لەدایک دەبین‏و لە گوناهدا دەمرین.
خۆشەویستی خودا هەمیشە ئامادەو بەردەوامە، هێچ کاتێک لە گۆڕاندا نیە، هەر لەبەر ئەم هۆیەش دەیەوێت لە ژیانێکی پڕ مانادا بژین، خودا بڕیارو ویستی ئازادی هەڵبژاردنی پێ بەخشیوین، چونکە خۆشەویستیو ملکەچی ئێمە بۆ خودا تەنها دەبێت لە خۆمانەوە بێت، نەک بە زۆرلێکردن‏و ترساندن، خۆشەویستی بۆ خودا پێویستە بە شێوەیەکی ئازادو سروشتی دروست دەبێت، بەڵام ئێمە ئەوەمان هەڵبژاردووە ملکەچی خودا نەبین‏و گوێڕایەڵی شەیتان بین، دوای نیازی خۆمان‏ کەوین‏و ڕێگای خراپەو خۆپەرستی بگرین، ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی لە جیهاندا گیروگرفت‏و تاوان‏و هەڵەو ئەشکەنجەو چەوسانەوەو هەژاریو کوشتن‏و چڵێسی‏و جیابوونەوەی خێزانی بکەوێتە نێوانمانەوە. ئێمە بە شێوەیەکی سروشتی دەمانەوێت خۆمان بە گەورەی خۆمان بزانین‏و خۆمان لە خودا زیاتر پەسەند بکەین بکەین.
ئینجیل دەفەرموێ: ڕۆما 23: 3، هەروەها دەفەرموێ: 23: 6
مرۆڤی گوناهبار ڕۆما 5: 2 خودای پیرۆز
هەوڵەکانی مرۆڤ:
خەڵک بە درێژایی مێژوو بە زۆر شێوە هەوڵیان‏داوە بۆشایی نێوان خۆیان‏‏و خودا پڕ بکەنەوە، بەڵام سەرنەکەوتوون. ئایا ئێمە چۆن‏ و چی بکەین لەبارەی ئەو گیروگرفتەوە؟
وەڵام: هیچ شتێک.
لە ئینجیلدا چەند وێنەیەکی ڕون‏و ئاشکرا دەکەونە بەرچاو لە بارەی شوێن‏و ژیانی ئێمە، چۆن هەردوو دەستمان بە کۆت‏و زنجیر بەستراوەتەوە لە ناو زیندانێکی قووڵی ژێر زەویداین‏و هیچ ڕێگایەکمان نیە بۆ دەرەوە، هەروەها لەوەش دەچین کە لە ناو قوڕو چڵپاوێکی بێ بن نوقم بووبین، کە تا زیاتر بەربەرەکانی بکەین‏و هەوڵی هاتنە دەرەوە بدەین، زیاتر بەرەو نوقم بوون دەڕۆین.
ئێمە لە ژیاندا وون‏بووینە، وەک مرۆڤێکی بێ ئامانج‏و هیوا بە شێوەیەکی زۆر سەرسام دەخولێینەوەو دەگەڕێن، تا دێت زیتر دووردەکەوینەوە لەو ڕێگایەی بەرەو ڕزگاربوون دەڕوات.
هەرچەندە مرۆڤێکی دڵسۆز بیت‏و چاکەکار بیت، یان خاوەنی پیروڕاو ڕێبازی فەلسەفی‏و خووڕەوشتی باش بیت، یان دیندار بیت، هیچ ڕێگایەک لەو ڕێگایانە یارمەتیت نادات بۆ ڕزگار بوون.
ئایا چی یارمەتیم دەدات، یان وەڵامی من چیە؟
ئینجیل دەفەرموی: ڕۆما 28: 3.
ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە من‏و تۆ ڕزگارمان بێت، ئێمە پێویسمان بە یەکێکە کۆت‏و زنجیرمان لە دەست داکەنێو دەرگای بەندیخانەی ژێر زەویمان بۆ بکاتەوە، لەو قوڕو چڵپاوەی تێیدا بەربەرەکانی دەکەین دەرمان بێنێ، لەگەڵ خۆی بمانباتەوە ماڵەوە.
خودا لە خۆشەویستی خۆی ئێمەی پشتگوێ نەکردووە تا بێ هیوا بین، لەبەر ئەوە هەستا بە گرنگترین کار لەو بارەیەوە، ئەویش ئەوە بوو مرۆڤێکی نارد ناوی عیسا بوو تا ڕزگارمان کات. ناوی عیسا بە مانای ڕزگارکەر دێت. ئینجیل دەفەرموێ: یۆحەنا 6: 14.
رێگای چارەسەری:
عیسا تەنها وەڵامە بۆ ئەو گیروگرفتەو دابڕینەمان لە خودا. هەروەک دەزانین ئەمڕۆ چەندەها بۆچوونی جیاواز لە ئارادایە لەسەران سەری جیهان لەبارەی عیسای مەسیحەوە، بەڵام ئەوەی لەسەر من‏و تۆ پێویستە ئەوەیە کە بگەڕێنەوە بۆ ووشەکانی خودا، چونکە وەڵامی تەنها دەتوانرێت لە ووشەکانی خوداوە بەدەست بهێنرێت، کەواتە پێویستە بە شێوەیەکی ڕاست دەست بە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بکەین.
مەبەستی هاتنی عیسای مەسیح بۆ ئەو جیهانەی ئێمە لەسەری دەژین، بۆ ئەوە بوو بە ئێمە ڕابگەیەنێت خودا لە چی دەکات.
دوای هەموو ڕێگا پێشاندان‏و فێرکردن‏و لێ‏بووردن‏و کاری سەرسووڕهێنەرو بەخشینی ژیانی هەتاهەتایی، مەسیح بەناو گەورەترین‏و ترسناکترین‏و ئازاراویترین ڕێگادا برا بۆ لە خاچدان‏و مردن‏ لە پێناوی هەڵگرتنی سزای گوناهەکانمان، دوای سێ ڕۆژ زیندووبوەوە بەسەر شەیتان‏و مردن زاڵ‏بوو، تا ئاشتمان بکاتەوە لەگەڵ خودا.
ئینجیل دەفەرموێ: ڕۆما 8: 5.
عیسای مەسیح ئەو بۆشاییەی نێوان خوداو مرۆڤی پڕکردەوە، بوو بە پردێک بۆ گەیشتن بە ڕزگاری.
ئینجیل دەفەرموێ: کرداری نێرراوان12: 4.
تێبینی: دوای گفتوگۆ کردنم لەگەڵ خوشک ‏و برایاندا، هەمیشە پەنجە بۆ ئەوە ڕادەکێشم کە ئایا هەوڵی خوێندنەوەی کتێبی پیرۆزیان داوە؟
بەڵام بەداخەوە لە وەڵام دەڵێن ئەو ئینجیلە ڕاست نیەو گۆڕانی بەسەردا هاتووە.خوێنەری خۆشەویست، پرسیار لە خۆت بکە: ئایا هەوڵت داوە ئینجیلە ڕاستەکە بخوێنیەوە، ئەوەی تەنها یەک ئینجیلە لە سەرەتاوە تا ئێستا؟ ئایا تۆ لەو باوەڕەدای خودا ئەوەندە بێتوانا بێت‏و خەڵکی گۆڕان بەسەر ووشەکانیدا بهێنن.
وەڵام: نەخێر.
خوێنەری بەڕێز کەواتە ئەوە بزانە کە شەیتان بەهەر شێوەیەک‏و ڕێگایەک بێت، نایەوێت لە ڕاستی بگەیو کۆسپت بۆ دادەنێ، تا هەمیشە لە ژێر باڵی ڕەشی ئەو بمێنیەوەو بە هیچ شێوەیەک نەیەڵێت بێینە ژێر باڵی پاکی ڕزگاربوونی خوداوە.
ئایا وەڵامدانەوەی ئێمە چیە؟
ئێستاش ئەو ڕێگا پان‏و بەرینە کراوەیە بۆ هەموو کەسێک لە هەر شوێنێکی ئەو جیهانە بێت، وە هیچ هۆیەک نیە ببێتە ڕێگرو تەنانەت یەک مرۆڤیش بوەستێنێ، گرنگ نیە ئەو مرۆڤە کێ بێت؟ یان چی کردبێت لە ژیانی ڕابوردویدا؟ یان دوای چی کەوتبێت لەوەو پێش؟ بۆ خودا ناسینیش، خودا بە بەشی گرنگی خۆی هەڵساوە لە پێناوی ئێمەدا، ئێستاش داوا لە ئێمە دەکات بڕیاری خۆمان لەسەر بەشەکەی تر بدەین. ئەویش ئەوەیە باوەڕ بهێنین‏و ژیانی خۆمان بدەینە دەست عیسای مەسیح.
ئایا دەمانەوێت بزانین عیسا لێخۆشبوونی بۆ هەموو گوناهەکانمان هەیەو بە باوەڕکردنمان دەبینە ڕۆڵەی خودا؟
ئایا دەمانەوێت بزانین بە باوەڕکردنمان ژیانی هەتاهەتایی بەدەست دەهێنین‏و لەگەڵ خودا بەسەری دەبەین؟
ئینجیل دەفەرموێ: بینین20: 3.
ئەو ئایەتە ئەوەمان بۆ ڕوون‏دەکاتەوە ، ئێستا عیسا لە دەرەوە چاوەڕێ دەکات، ئایا ئامادەی دەرگای لێبکەیتەوە؟
ئینجیل دەفەرموێ: یۆحەنا 12: 1.
چۆن باوەڕ بە عیسای مەسیح دەهێنیت:
ئایا ئێستا هیچ هۆیەک هەیە ڕێگا لە باوەڕهێنانت بگرێ بە عیسای مەسیح؟ ئەگەر هەر هۆیەک هەیە ڕێگا لە باوەڕت بگرێ بە عیسای مەسیح، پرسیار لە خۆت بکە بۆچی‏و لەبەرچی؟ ئایا ئەو پرسیارانەی ئاڕاستەی خۆتی دەکەیت، هەوڵت داوە تا ئێستا ئاڕاستەی خوای بکەی؟ چونکە بە باوەڕهێنانت بە عیسای مەسیح لە ناخەوە دەگۆڕێیت‏و ژیانێکی نوێ دەست پێ دەکەیت کە وەک ژیانی پێشووت نابێت.
عیسا دەڵێت: یۆحەنا 12: 8.
کەواتە خوێنەری بەڕێز کاتی ئەوە هاتووە بڕیار بدەی‏و باوەڕ بە عیسا بهێنیت، بەو ێوەیەی خوارەوە:
1. دان‏بنێی کە دژی عیسا بوویت، ئەو دژایەتیەش کتێبی پیرۆز پێی دەڵێ(گوناە)، واتە دان بە گوناهەکانت بنێی (من گوناهبارم).
2. تۆبە بکەی، واتە بڕیار بدەی ۆاز لە گوناە بهێنیت.
3. باوەڕ بهێنیت کە عیسای مەسیح لە پێناوی تۆ لە خاچدراو مردو نێژرا، لە مردنیش هەستایەوە.
4. نوێژ بکەو داوا بکە عیسای مەسیح بە ڕوحی پیرۆزی دەست بەسەر ژیانتدا بگرێ. واتە (باوەری تەواوی پێبهێنیت وەک خوداوەندو ڕزگارکەرت).
باوەڕکردن بە مەسیح: ئینجیل دەفەرموێ: ڕۆما 9: 10.
هیوادارم ئەو نوێژەی خوارەوە ببێتە یارمەتیدانێکی باش بۆ تۆی خۆشەویست، تا ژیانت پێشکەش بە عیسای مەسیح بکەیت‏و بۆ لای خۆتی بانگ بکەیت. ئەو نوێژە بکەو دێڕ لە دوای دێڕ بیر بکەوەو لێی وورد
بەوەو بیر لەوە بکەوە چی دەڵێی‏.
نوێژەکە ئەوەیە:
ئەی عیسای مەسیح، دەزانم من گوناهبارم‏و پێویستیم بە لێخۆشبوونی تۆ هەیە، باوەڕم هەیە تۆ لە پێناوی گوناهەکانی من لە خاچدرای، دەمەوێ واز لە گوناە بێنم، ئێستا وەرە ناو دڵ‏و ژیانم، باوەڕم پێتە وەک ڕزگارکەر‏و خوداوەندم. سوپاس بۆ تۆ ئەی خوداوەند کە ژیانی منت ڕزگار کرد. ئامین.
ئاگادارکردنەوەی خودا لەسەر ووشەکانی:
ئەگەر تۆی خۆشەویست ئەو نوێژەت کردبێت‏و هەموو ووشەیەکی مەبەستت بووە وتووتە، ئێستاش بەدڵ داوات لە عیسای مەسیح کردووە بێتە ناو ژیانت، لەوە دڵنیابە کە ئێستا ئەو لە ناو ژیانتایە، عیسا ئێستا لە ناو تۆدا دەژی بە توانای ڕوحی پیرۆز.
ئینجیل دەفەرموێ: ڕۆما 13: 10، ئەفەسۆس8: 2-9.
ئایا بە ڕاستی و بە دڵ داوات لە عیسای مەسیح کردووە بێتە ناو ژیانت؟
-ئایا ئێستا عیسا لە کوێیە؟
- ئایا ئێستا عیسا چی پێ داوی؟
ئینجیل دەفەرموێ: 1یۆحەنا 12: 5-13.
ئەگەر ئێستا باوەڕت بە عیسای مەسیح هێناوە، ئەوا تۆ دەبێتە ڕۆڵەی خوداو لە خێزانی خودا لە دایک دەبی، ئەوەش دەبێتە سەرەتای دەست‏پێکردنی ژیانێکی خۆشی نوێ لە عیسای مەسیح، بەوەش دەڵێن لە دایک بوونی ڕوحی نوێ. لە جیهانی سروشتی تۆ بە شێوەیەکی فیزیاوی لە دایک بوویت، بەڵام ئێستا تۆ بە هەمان شێوە لە جیهانی ڕوحیدا سەر لە نوێ لە ڕوح لە دایک بوویتەوە.
ئینجیل دەڵێ: یۆحەنا 3: 3.
بەردەوام بوون لەگەڵ خودا:
ئەوە سەرەتای ژیانێکی خۆشی نوێیە لە مەسیحدا، بۆ قووڵکردنەوەی ئەو پەیوەندیە لەگەڵ مەسیح، باشترە:
1. هەموو ڕۆژیک ئینجیلەکەت بخوێنەوە، بۆ ئەوەی مەسیح باشتر بناسیت.
2. هەموو ڕۆژێک نوێژ بکە.
3. لە ژێر یاریدەی ڕوحی پیرۆزدا بەڕێوە بڕۆ.
4. لە بارەی مەسیحەوە بۆ خەڵکی بدوێ.
5. بەشداری لە ژیانی خوشک و برایانە بکە لە یەکێک لە کۆمەڵەکانی باوەڕداران، بۆ ستایش‏کردن‏و نوێژکردن‏و دۆستایەتیو خزمەت‏کردن.
6. بە هۆی خۆشەویستی و ئاشتی و شادی و ژیانی عیسای مەسیح لە تۆدا، ئەو ژیانە نوێیەی خۆت لەگەڵ کەسانی دیکە دابەش بکە و گرنگیو بایەخیان پێبدە.
داواکارم لە خودا سەرکەوتوو و پیرۆزت بکات لەو کارانەتدا.