عیسای گوت
ئەرد و ئەسمان دێ پویچ بن، بەلێ چ جاران پەیڤا من پویچ نابیت.

عیسای بەرسڤا وی دا:
«.... ژ بەر هندێ ئەزێ ژ دایك بوویم، و ژ بەر ڤێ ئەزێ هاتیمە جیهانێ داكو شاهدەیێ
بۆ راستیێ بدەم.هەر كەسێ ژ راستیێ بیت دێ گوهێ خۆ دەتە دەنگێ من.»

ئایا ئینجیلێك هه‌یه‌ به‌ ناوی ئینجیلی به‌رنابا؟

زۆر جار گوێمان له‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ئینجێلێك هه‌یه‌ به‌ ناوی (ئینجیلی به‌رنابا). ده‌گوترێ كه‌وا له‌و ئینجیله‌دا خودا به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رێك له‌ دوای عیسا دێت و ته‌واكه‌ری ڕێبازه‌كه‌ی ئه‌و ده‌بێت. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك قسه‌ی تێدایه‌ كه‌وا پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی باوه‌ڕه‌ به‌ مه‌سیح.
كاتێك هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌ كه‌سێك ده‌بیستین پێویسته‌ لێبكۆڵینه‌وه‌ له‌وه‌ بكه‌ین ئایا ده‌كرێ ئه‌و قسه‌یه‌ ڕاست بێ یان نا؟ باشترین ڕێگا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوێ له‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ر بگرین، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵبسه‌نگێن. یان هه‌ر هیچ نه‌بێ خۆمان سه‌رچاوه‌كه‌ بخوێنینه‌وه‌ و بزانین هه‌تا چه‌ند قسه‌كه‌ جێی باوه‌ڕه‌. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ كه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ كه‌سێك ده‌گریت ده‌بێ بزانیت كه‌ بۆچی ڕه‌خنه‌ی لێده‌گریت. ناكرێ هه‌ر له‌ خۆمانه‌وه‌ به‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر بڵێین من ڕاستم تۆ هه‌ڵه‌ی، پێویسته‌ بزانیت ڕاستی خۆت له‌ چیدایه‌ و هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ریش له‌ چیدایه‌، خۆ ده‌كرێ ئێمه‌ هه‌ڵه‌ بین و به‌رامبه‌ره‌كه‌مان ڕاست بێ.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست، بۆ زیاتر ئاشنابوونی خوێنه‌ری كورد به‌ لایه‌نی مێژوویی و زانستی و زۆر لایه‌نی دیكه‌ش سه‌باره‌ت به‌ ئینجیلی به‌رنابا به‌ باشمان زانی ئه‌م نامیلكه‌یه‌ وه‌ربگێڕینه‌ سه‌ر زمانی كوردی. خۆزگه‌ ده‌رفه‌تێك هه‌بووایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی كه‌ پێی ده‌گوترێ (ئینجیلی به‌رنابا) وه‌ربگێڕینه‌ سه‌ر زمانی كوردی وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی شكستخواردووی ده‌ستكاریكردنی ئینجیل. هه‌روه‌ك له‌ ساڵی 1907ز. (كانن لونسدال و لۆرا راج) بۆ خزمه‌تی زانست و لێكۆڵینه‌وه‌ ئینجیلی به‌رنابای له‌ ئیتالیه‌وه‌ بۆ ئینگلیزی وه‌رگێڕا نه‌ك به‌ هۆی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێی هه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ بوو كه‌ ده‌ربكه‌وێت كتێبێكی ساخته‌یه‌ كه‌وا له‌ سه‌ده‌ی 14 نووسراوه‌. دواتریش له‌لایه‌ن (خه‌لیل سه‌عاده‌) وه‌رگێڕدرا بۆ زمانی عه‌ره‌بی، كه‌ مه‌سیحییه‌كی لوبنانییه‌. نامه‌وێت له‌و پێشه‌كییه‌ كورته‌دا زانیاری زۆر بخه‌مه‌ ڕوو، به‌ڵكو هیوادارم له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه‌ زۆر لایه‌نی (ئینجیلی به‌رنابا)ت بۆ ڕوون بێته‌وه‌.

خوێنه‌ری ئازیز، به‌ پشتوانی خوا له‌ داهاتووی نزیكدا نامیلكه‌ی (گفتوگۆیه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ئینجیلی به‌رنابا) بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.