عیسای گوت
ئەرد و ئەسمان دێ پویچ بن، بەلێ چ جاران پەیڤا من پویچ نابیت.

عیسای بەرسڤا وی دا:
«.... ژ بەر هندێ ئەزێ ژ دایك بوویم، و ژ بەر ڤێ ئەزێ هاتیمە جیهانێ داكو شاهدەیێ
بۆ راستیێ بدەم.هەر كەسێ ژ راستیێ بیت دێ گوهێ خۆ دەتە دەنگێ من.»

ڕێگای عیسا

ڕاستی ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی مێژوو
به‌شی یه‌كه‌م : له‌دایكبوونی عیسا
سه‌ره‌تا
عیسا مه‌زنترین كه‌سایه‌تی مێژووه‌. ئه‌مڕۆ (5757) ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا ده‌ژین. نزيكةي (2800) ملیۆن كه‌س ده‌رباره‌ی ڕاستی ئه‌و باوه‌ڕه‌ ده‌دوێن كه‌ عیسا ئه‌مڕۆ زیندووه‌ و له‌ كۆتایی ئه‌م زه‌مانه‌دا بۆ دادگاییكردنی زیندووان و مردوان دێته‌وه‌. له‌م ژماره‌یه‌ش (1035) ملیۆن موسوڵمان و (1734) ملیۆن مه‌سیحی ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌م (2800) ملیۆن خه‌ڵكه‌ كه‌ جوله‌كه‌ و مه‌سیحی و موسوڵمانیان تێدایه‌. ئه‌وانه‌ به‌ تووندی و به‌بێ‌ پێچ‏وپه‌نا شایه‌تی ده‌ده‌ن كه‌ عیسا مه‌سیحه‌. له‌كاتێكدا (13,4) ملیۆن جوله‌كه‌ به‌ دڵ حاشا له‌م باوه‌ڕه‌ ده‌كه‌ن. ئاخۆ ده‌بێ‌ بۆچی وابێ‌؟

زۆربه‌ی خه‌ڵك مه‌سیح به‌ عاقڵترین و پیرۆزترین پیاوی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌ داده‌نێن و ملیۆنه‌ها كۆمه‌نه‌ستيش به‌ یه‌كه‌م شۆڕشگێڕی مه‌زنی ده‌ده‌نه‌ قه‌ڵه‌م. ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی په‌رجوه‌كانی؟ ملیۆنه‌ها موسولمان، جوله‌كه‌، مه‌سیحی و هه‌ندێك له‌ هیندۆسییه‌كان و چه‌نده‌ها خه‌ڵكی دیكه‌ ئاماده‌ن دان به‌ په‌رجوه‌ دیار و له‌به‌رچاوه‌كانی بنێن, كه‌ زیندووكردنه‌وه‌ی مردوان و چاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆش و زۆركردنی نان و ڕۆیشتن له‌سه‌ر ئاو ده‌گرێته‌وه‌. هه‌تا په‌رتووكه‌كانی میشن و گیمارا كه‌ خووڕه‌وشتی جووان ده‌گرنه‌خۆ (له‌ چه‌شنی په‌رتووكی حه‌دیسی ئیسلامن) وا به‌ باش ده‌زانن په‌رجوه‌كانی بگه‌ڕێننه‌وه‌ سه‌ر جادوو، نه‌ك چاو له‌ ڕاستیيان بپۆشن.
ئه‌وه‌ی له‌مه‌ش زیاتر سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ كه‌ موسوڵمان و مه‌سیحی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، دان به‌وه‌ ده‌نێن كه‌ مه‌سیح به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت له‌دایكبووه‌، شێوه‌یه‌ك كه‌ هیچ مرۆڤێكی دیكه‌ی پێ‌ له‌دایك نه‌بووه‌ .
ئینجیل
ئێمه‌ ئینجیل یاخود (په‌یمانی نوێ‌) به‌ باشترین سه‌رچاوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی له‌دایكبوونی عیسا داده‌نێین، چونكه‌ به‌لگه‌نامه‌یه‌كی مێژووییه‌ و زۆر له‌ نزیك سه‌رده‌می ژیانی ئه‌و نوسراوه‌. ئینجیل وشه‌ی خودایه‌ كه‌ به‌ڕێگه‌ی سروشی خودایی نووسراوه‌، عیسا له‌ زمانی یۆنانی به‌ (ئیواگێلیۆن) هاتووه‌, واتا مه‌سیحی رزگاركه‌ر. وشه‌ی ئینجیل به‌ مانای هه‌واڵی خۆش دێت. عیسا وه‌ك كه‌سایه‌تیيه‌ مه‌زنه‌كانی دیكه‌ی جیهانی وه‌ك سوقرات و موحه‌مه‌دی نه‌كردووه‌ كه‌ ئینجیل به‌ ده‌ستی خۆی بنووسێ‌، به‌ڵكو عیسا یاوه‌ره‌كانی خۆی فێركردووه‌, ئینجا ئه‌وانیش نووسیویانه‌, تاكو نامه‌كه‌ به‌ ڕاستودروستی بگاته‌ نه‌وه‌كانی داهاتوو. هه‌ندێك كه‌س كه‌ باوه‌ڕیان به‌ ئایینی ئیسلام هه‌یه‌ ده‌ڵێن ئه‌و ئینجیله‌ی ئه‌مڕۆ هه‌مانه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ستكاریكراوی وێنه‌ یه‌كه‌مه‌كه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه‌ بێ‌ بناغه‌یه و بێ نه‌ژاده‌. هیچ ئایه‌تێك له‌ قوڕئاندا نییه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ پشتڕاست بكاته‌وه‌. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ قوڕئان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناوه‌ڕۆكی ئینجیل له‌لایه‌ن خوداوه‌ هاتووه‌ و ده‌بێ‌ پایه‌ندی بن. بۆ نموونه‌ سوره‌تی مائیده‌ ئایه‌تی 67 ده‌ڵێ‌: (قل یا اهل الكتاب لستم علی شئ حتی تقیموا التوراه‌ والانجیل وما انزل الیكم من ربكم ولیزیدن كثیرا منهم ما انزل الیك من ربك...) له‌به‌رئه‌وه‌ی قوڕئان له‌ سه‌ده‌ی حه‌وته‌م ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌ی ده‌بێ‌ ئه‌و ده‌سكاریه‌ی باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن كه‌ی ڕوویدابێ‌؟ ئایا حاشا له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێشتا زیاتر له‌ پێنج هه‌زار ده‌سنووسی ته‌واو و به‌ش به‌شی ئینجیل و (32) هه‌زار په‌رتووك و نامه‌ كه‌ ئیشاره‌تیان به‌ ئینجیل كردووه‌ و بۆ به‌ر له‌ ساڵی (325) زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌هه‌زارانی دیكه‌ كه‌ بۆ به‌ر له‌ سه‌ده‌ی حه‌وته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماون؟
پیویستیشت به‌وه‌ نیيه‌ باوه‌ڕ بهێنی ئینجیل ده‌سكاری نه‌كراوه‌ تاكو بزانی كه‌سێكی مێژوویی نیشانده‌دا ڕه‌وشته‌كانی بێ‌ هاوتان. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ یه‌كێك له‌ شێوه‌ ماقووله‌كانی ده‌ستپێكردنی ئینجیل بۆ یه‌كه‌مجار گوێگرتنه‌ به‌ دڵێكی ڕاستگۆ و كراوه‌ له‌ چه‌ندین شایه‌تی بۆ عیسا. ئه‌م شایه‌تيیانه‌ و ئه‌م كه‌سه‌ به‌ ئاشكرا ڕاستی خۆی به‌دیار ده‌خات.
بۆیه‌ با به‌یه‌كه‌وه‌ سه‌یرێكی ئینجیل بكه‌ین تا بزانین ده‌رباره‌ی له‌دایكبوونی عیسا چیمان فێرده‌كات.
عیسا له‌ ده‌وروبه‌ری ساڵی هه‌شته‌می پێش زاییندا له‌ شارۆچكه‌یه‌ك به‌ناوی بێت‌له‌حم له‌ فه‌له‌ستین له‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ ئێستا پێی دوگوترێ‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌دایكبووه‌. ڕۆژی له‌دایكبوونی به‌ڕوونی نه‌زانراوه‌. كاتێ‌ كه‌ عیسا له‌دایكبوو فه‌له‌ستین له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ڕۆمه‌كان بوو. هه‌رچه‌نده‌ فه‌له‌ستین ووڵاتێكی بچووكیش بوو به‌ڵام له‌ڕووی عه‌سكه‌ریه‌وه‌ گرنگییه‌كی ستراتیجی هه‌بوو، چونكه‌ كه‌وتبوه‌ لای خواره‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌ت و هێڵی پاراستن بوو له‌ دوژمنه‌كانی. هه‌ر بۆیه‌ ووڵاته‌كه‌ به‌ هێزێكی سه‌ربازی ڕۆمی زۆره‌وه‌ داگیركرابوو, هه‌ر به‌رهه‌ڵستیه‌ك بۆ سه‌ر ڕۆم زۆر بێ‌به‌زاییانه‌ سه‌ركوت ده‌كرا.
ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌وكات له‌ فه‌له‌ستین ده‌ژیان به‌ هه‌مان شێوه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مڕۆ له‌ دژی ئیمپریالیزم ده‌وه‌ستانه‌وه‌. هه‌ندێكیان خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر بوون و ڕاسته‌وخۆ له‌ دژایه‌تیكردنی ڕۆمه‌كان به‌شدار بوون. بزووتنه‌وه‌یه‌كی پارتیزانیان به‌ناوی (زیالوت) پێكهێنابوو كه‌ هه‌وڵی ده‌دا به‌ هه‌ڵمه‌تی چه‌كداری بۆ سه‌ر سه‌ربازكان به‌رهه‌ڵستی حوكمی ڕۆمه‌كان بكا.
هه‌ندێكیتریان ببوون به‌ ئه‌ندامی حیزبه‌ دینیيه‌كان كه‌ ته‌ركیزیان ده‌خسته‌ سه‌ر گرنگی په‌یڕه‌وكردنی ئایینی جوله‌كه‌. ئه‌مانه‌ پێیان ده‌گوترا فه‌ریسی كه‌ هه‌وڵیان ده‌دا یاسای موسای پێغه‌مبه‌ری خودا له‌گه‌ڵ هه‌موو كردارێكی بچووكی ژیانی ڕۆژانه‌ بگونجێنن. كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ی نه‌یار سه‌دوقییه‌كان بوون. ئه‌مانه‌ زۆر له‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی سیاسی ده‌ترسان, چونكه‌ وایانده‌زانی ئه‌مه‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌ ڕۆمه‌كان تووشی گرفتیان ده‌كات.
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵك له‌ فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ هیچ یه‌ك له‌م گروپانه‌ به‌شدار نه‌بوون. خه‌ڵك ته‌نها ده‌یانویست ژیانێكی ئارام بژین, به‌و هیوایه‌ی ڕۆژێك دێ‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیزمی ڕۆم ده‌ڕوخێ و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان وه‌ده‌ست دێنننه‌وه‌. خه‌ڵێكی زۆر به‌و هیوایه‌ بوون كه‌ ڕزگاركه‌رێكی سیاسی مه‌زن په‌یدا ده‌بێ و له‌ چنگی هێزی ڕۆم ده‌ربازیان ده‌كات. به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م هیوایانه‌یان له‌ دڵی خۆیان هێشته‌وه‌، چونكه‌ قسه‌كردن ترسناك بوو, كارمه‌ندانی ئاسایش زۆر به‌هێز بوون.
ده‌با به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ئینجیلی پیرۆز، ده‌قی لۆقا (1: 26-35) بخوێنینه‌وه‌ .
1- ئایا چ جۆره‌ بارودۆخێكی نا ئاسایی له‌ كاتی ڕاگه‌یاندنی له‌دایكبوونی عیسا هه‌بوو؟
2- داودی پێغه‌مبه‌ر و پاشا له‌ ئێستا و ڕابردوودا به‌ مه‌نترین پاشای ئیسرائیل داده‌نرێ‌:
ده‌بێ‌ گرنگی ئه‌و ڕاستییه‌ كه‌ یوسف به‌نه‌وه‌ی داود داه‌نرێ‌ چی بێ‌؟
3- به‌گوێره‌ی ئه‌م نووسینه‌ ئایا عیسا به‌ كوڕی خودا ناو برا؟ ئایا ئه‌م كوڕایه‌تییه‌ی عیسا له‌لایه‌ن یاوه‌ره‌ ڕاسته‌قینه‌كانی به‌ شتێكی ماددی یان ته‌نها ڕۆحی داده‌نرا؟
ئێستا با چاوێك به‌ ئینجیل به‌گوێره‌ی نووسینی لۆقادا بخشینینه‌وه‌ به‌شی (1: 46-55) :
1- ئه‌مه‌ گۆرانی خواپه‌رستنی مریه‌مه‌ بۆ له‌دایكبوونی كوڕه‌كه‌ی. به‌گوێره‌ی ئه‌م گۆرانيیه‌ ئایا مریه‌م چ پێشبینیيه‌كی ده‌رباره‌ی شانشینی كوڕه‌كه‌ی نه‌وه‌ی داود هه‌بوو؟ ئایا مریه‌م پێشبینی چ جۆره‌ گۆڕانكاريیه‌كی له‌ كۆمه‌ڵگا ده‌كرد؟
له‌كۆتایی ده‌با به‌یه‌كه‌وه‌ ئینجل به‌ گویره‌ی نووسینی لۆقا (2: 1-40) بخوێنینه‌وه‌:
1- ئایه‌ته‌كانی 1 تا 4 بخوێنه‌وه‌. له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌ ستراتیژییه‌كانی دیكه‌, بارودۆخی مێژوویی له‌دایكبوونی عیسامان بۆ ده‌رده‌خا. به‌ڕای تۆ ده‌بێ‌ یوسف كاتێ‌ له‌ ناسیره‌وه‌ به‌ره‌و بێت‌له‌حم ده‌چوو بیری له‌ چی كردبێته‌وه‌؟
2- دووباره‌ ئایه‌ته‌كانی 4 تا 7 بخێنه‌وه‌. بێت‌له‌حم نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر له‌ خوارووی قودسه‌ (ئۆرشه‌لیم) نزیكه‌ی (110) كیلۆمه‌تر له‌ خوارووی ناسیره‌یه‌. ئایا به‌ خه‌یاڵت دادێ‌ چی به‌سه‌ر مریه‌م هاتبێ و چۆن هه‌ستی پێ كردبێ‌؟
3- شوان له‌ ئیسرائیل گروپێكی نه‌ویستراو بوون و بێگوومان هه‌ژار و ده‌ستكورتیش بوون, ئایا ده‌رباره‌ی خودا فێر ده‌بین, چونكه‌ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژارد تا ببنه‌ شایه‌تی له‌دایكبوونی ئه‌م منداڵه‌ تایبه‌ته‌؟
ئاخۆ ده‌بێ‌ خودا بۆچی ئه‌م شوانانه‌ی هه‌ڵبژاردبێ‌؟
4- فریشته‌كان له‌ڕێگای وشه‌كانیان كه‌ به‌ ستایش و خۆشی ده‌ربڕینه‌وه‌ بوو، چیان فێری شوانه‌كان كرد؟ ئایا بۆچی له‌دایكبوونی عیسا ئه‌م هه‌واڵه‌ خۆشه‌ بوو؟
5- له‌ ئایه‌ته‌كانی (21 تا 24) هه‌ندێك ڕاستی ده‌رباره‌ی خه‌ته‌نه‌كرنه‌كردن و پێشكه‌شكردنی عیسا له‌به‌رده‌م خودا ده‌بینین. ته‌ورات ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ سیپاره‌ی ڕێنمایی كاهینیه‌تی (12: 7 – 8) ده‌ڵێ‌ :
("ئه‌مه‌ فێركردنه‌كه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ژنه‌ی كوڕ یان كچی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ده‌ستكورت بوو به‌رخێك بهێنێت، ئه‌وا دوو كوكوختی یان دوو بێچووه‌ كۆتر، یه‌كێكیان بۆ قوربانی‌سووتاندن و ئه‌وی دیكه‌ بۆ قوربانی‌گوناه، جا كاهینه‌كه‌ كه‌فاره‌تی بۆ ده‌كات و پاك ده‌بێته‌وه‌.")
ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته‌ چی ده‌رباره‌ی یوسف و مریه‌م نیشان ده‌ده‌ن؟
6- ئایه‌ته‌كانی (25 تا 38) بخوێنه‌وه‌. له‌ چی شه‌معون و حه‌ننا له‌یه‌ك ده‌چن؟
7- ئایا شه‌معون چی ده‌رباره‌ی عیسا وتوه‌؟ ئه‌م دوو شته‌ چی بوون كه‌ عیسا به‌ هه‌موو میلله‌تانی ده‌دا؟ به‌گوێره‌ی پێشبینی شه‌معون كاردانه‌وه‌ی میلله‌تی جوله‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌رفێركردنی عیسا چۆن ده‌بوو؟
8- ئه‌مجاره‌ش ئایه‌ته‌كانی (39 تا 40) بخوێنه‌وه‌. ئێمه‌ چی ده‌رباره‌ی منداڵیه‌تی عیسا فێرده‌بین؟
ده‌رئه‌نجام:
هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ نموونه‌یه‌ك ده‌بینین كه‌ به‌درێژایی ژیانی عیسا به‌رده‌وام ده‌بێ‌. خودا خۆی نیشانی سه‌رۆكه‌ ئایینیه‌كان و سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان نه‌دا. خۆی نیشانی ئه‌وانه‌ نه‌دا كه‌ وایانده‌زانی هه‌موو وه‌ڵامێكیان پێیه‌؟ به‌ڵكو خۆی نیشانی هه‌ژار و ده‌ست كورته‌كان دا. هه‌روه‌ها پیاوێكی دیكه‌ی سه‌رنج ڕاكێش و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی سه‌یر بۆ هه‌ژاران و ده‌ستكورته‌كان نێردرا, پیاوێك به‌ ناوی یه‌حیای پێغه‌مبه‌ر, كه‌ له‌ سه‌رده‌می عیسا ده‌ژیا و باسی ئه‌وی ده‌كرد و قسه‌كانی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر بوون .