عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

ڕۆژمێری 2019

كاتێك ئێمە لە جیهان ڕادەمێنین، پرسیاری لەم شێوەیە بە مێشکماندا دێت: بۆچی زۆربەی کات خراپەكاران سەركەوتوو دەبن؟ بۆچی منداڵان ئازار دەچێژن؟ من بۆ دەژیم؟
بەڵام لە ڕێگەی کتێبی پیرۆزەوە دەزانین کە زور جار خودا پرسیار لە مرۆڤ دەکات، یان پەیامبەران و نێردراوان سەبارەت بە خودا پرسیار لە خەڵك دەکەن. ئامانجی ڕۆژمێری ئەمساڵمان ئەوەیە كە ئاماژە بە هەندێك لەم پرسیارانە بکەین، تاکو بەر لە پرسیارەکانی خۆمان، گوێ لە پرسیارەكانی خودا بگرین. بۆچی خودا ئەم پرسیارەی لە حەزرەتی ئەیوب كرد:
(كام ڕێگایە دەچێتە نشینگەی ڕووناكی؟
ئەی شوێنی نیشتەجێبوونی تاریكی لەكوێیە؟)
خودا ئەم پرسیارەی کرد، چونكە حەزرەتی ئەیوب دۆستی خودا بوو، هەروەک چۆن حەزرەتی ئیبراهیم دۆستی خودا بوو.
یەكەم پرسیار لە كتێبی پیرۆزدا ئەم پرسیارە سادەیەیە كە خودا لە باخچەی عەدەن لە حەزرەتی ئادەمی كرد: (ئادەم، لە كوێیت؟) ئەمڕۆش ئەمە یەکەم پرسیاری خودایە لە تۆ!
با گوێ لە پرسیارەكانی خودا بگرین، بە تایبەتی ئەم دوو پرسیارە:
(چی بەكەڵكی مرۆڤ دێت ئەگەر هەموو جیهان بباتەوە و خۆی بدۆڕێنێت؟
مرۆڤ بۆ كڕینەوەی خۆی چ باج و بەهایەک دەدات؟)

بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌:
مۆبایل: 07507365575
ئیمه‌یڵ: info@kitebipiroz.com
فه‌یسبووك: https://www.facebook.com/BiblicaHewler/