عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
كاتێك فریشته‌ی پێنجه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ته‌ماشام كرد ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌ ئاسمانه‌وه‌ كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی و كلیلی بیری بێ بنی[a] پێدرابوو.
2
كاتێك فریشته‌كه‌ بیری بێ بنی كرده‌وه‌، دووكه‌ڵێك له‌ شێوه‌ی دووكه‌ڵی كووره‌یه‌كی گه‌وره‌ لێی به‌رزبووه‌وه‌ و خۆر و ئاسمانی تاریك كرد.
3
له‌ دووكه‌ڵه‌كه‌وه‌ كولله‌ بارین بۆ سه‌ر زه‌وی و توانا و ده‌سه‌ڵاتێكی وه‌ك توانا و ده‌سه‌ڵاتی دووپشكی زه‌وییان پێدرابوو.
4
كولله‌كان فه‌رمانی ئه‌وه‌یان پێدرابوو كه‌ زیان به‌ گیای زه‌وی و هیچ سه‌وزایی و هیچ دره‌ختێك نه‌گه‌یه‌نن، ته‌نها زیان به‌و خه‌ڵكانه‌ بگه‌یه‌نن كه‌ مۆری خودایان به‌ نێوچه‌وانه‌وه‌ نییه‌.
5
ڕێیان پێنه‌درابوو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ بكوژن، به‌ڵكو پێنج مانگ ئازار بچێژن، ئازاره‌كه‌ی وه‌ك ئازاری دووپشكه‌ كاتێك به‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌دات.
6
له‌و ڕۆژانه‌دا خه‌ڵك به‌دوای مردندا ده‌گه‌ڕێن به‌ڵام نایدۆزنه‌وه‌، حه‌ز له‌ مردن ده‌كه‌ن به‌ڵام مردن لێیان ڕاده‌كات.
7
شێوه‌ی كولله‌كان وه‌ك ئه‌و ئه‌سپانه‌ بوون كه‌ بۆ شه‌ڕ ئاماده‌ ده‌كرێن، له‌سه‌ر سه‌ریان شتێك له‌ شێوه‌ی تاجێكی زێڕین هه‌بوو و ڕوخساریان وه‌ك مرۆڤ بوو.
8
قژیان له‌ شێوه‌ی قژی ئافره‌ت بوو و ددانه‌كانیشیان وه‌ك ددانی شێر.
9
سپه‌ریان هه‌بوو وه‌ك سپه‌ری ئاسنین، ده‌نگی باڵه‌كانیان وه‌ك ده‌نگی ئه‌و گالیسكانه‌ بوو كه‌ ئه‌سپێكی زۆری پێوه‌یه‌ و تاوده‌درێن به‌ره‌و جه‌نگ.
10
چه‌ند كلكێكی چزووداری وه‌ك دووپشكیان هه‌بوو، پێنج مانگ توانا و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان پێدرابوو كه‌ به‌ كلكه‌كانیان ئازاری خه‌ڵك بده‌ن.
11
فریشته‌ به‌دكاره‌كه‌ی بیری بێ بن پاشا بوو به‌سه‌ریانه‌وه‌، به‌ عیبری ناوی \tl ئه‌به‌دۆنه‌\tl*[b] و به‌ یۆنانی ناوی \tl ئه‌پۆلیۆنه‌\tl*.
12
نه‌هامه‌تی یه‌كه‌م نه‌ماوه‌، دوو نه‌هامه‌تی دیكه‌ ماون كه‌ دوای ئه‌مه‌ دێن.
13
پاشان فریشته‌ی شه‌شه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا و ده‌نگێك له‌ چوار قۆچه‌كه‌ی قوربانگا زێڕینه‌كه‌ی به‌رده‌م خوداوه‌ هاته‌ گوێم،
14
كه‌ به‌ فریشته‌ی شه‌شه‌می ده‌گوت كه‌ كه‌ڕه‌ناكه‌ی پێبوو: «چوار فریشته‌ به‌ستراوه‌كه‌ی لای ڕووباری گه‌وره‌ی فورات ئازاد بكه‌.»
15
چوار فریشته‌كه‌ی ئاماده‌ كرابوون بۆ ئه‌و كاتژمێر و ڕۆژ و مانگ و ساڵه‌، ئازاد كران، تاكو سێیه‌كی مرۆڤ بكوژن.
16
گوێم لێبوو ژماره‌ی سه‌ربازه‌ سواره‌كان دوو سه‌د ملیۆن بوو.
17
ئه‌و ئه‌سپ و سوارانه‌ی كه‌ له‌ بینینه‌كه‌دا بۆم ئاشكرا كران به‌م شێوه‌یه‌ بوون: سپه‌ری ئاگرین و مرواریدار و گۆگردیان هه‌بوو، سه‌ری ئه‌سپه‌كان وه‌ك سه‌ری شێر وابوون و له‌ ده‌میانه‌وه‌ ئاگر و دووكه‌ڵ و گۆگرد ده‌رده‌چوو.
18
به‌و سێ به‌ڵایه‌ سێیه‌كی مرۆڤایه‌تی كوژران، به‌ ئاگر و دووكه‌ڵ و گۆگرد كه‌ له‌ ده‌میانه‌وه‌ ده‌رده‌چوو.
19
هێزی ئه‌سپه‌كان له‌ ده‌م و كلكیانه‌ بوو، چونكه‌ كلكیان وه‌ك مار سه‌ری هه‌بوو خه‌ڵكیان پێ ئازار ده‌دا.
20
پاشماوه‌ی مرۆڤه‌كان كه‌ به‌و به‌ڵایانه‌ نه‌كوژران، تۆبه‌یان له‌ كرده‌ی ده‌ستی خۆیان نه‌كرد. به‌رده‌وام بوون له‌ كڕنۆشبردن بۆ ڕۆحی پیس و ئه‌و بتانه‌ی كه‌ له‌ زێڕ و زیو و بڕۆنز و به‌رد و دار دروستكرابوون، كه‌ ناتوانن ببیستن و ببینن و بڕۆن.
21
هه‌روه‌ها له‌ كوشتن و فاڵچیێتی و داوێنپیسی و دزیكردن تۆبه‌یان نه‌كرد.
  1. a. 9‏:1 بڕوانه‌ \+xt لۆقا 8‏:31‏\+xt*‏.
  2. b. 9‏:11 ئه‌به‌دۆن: له‌ په‌یمانی كۆن، ئه‌م وشه‌یه‌ به‌ (له‌ناوبه‌ر) وه‌رگێڕدراوه‌، بڕوانه‌ \+xt ئه‌یوب 26‏:6‏\+xt*‏.