عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ده‌ستگیركردنی شه‌یتان 
1
فریشته‌یه‌كم بینی له‌ ئاسمانه‌وه‌ داده‌به‌زی و كلیلی بیری بێ بنی پێبوو، زنجیرێكی گه‌وره‌شی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو.
2
ئه‌ژدیهاكه‌ی ده‌ستگیر كرد، ماره‌ دێرینه‌كه‌ كه‌ ئیبلیس و شه‌یتانه‌، هه‌زار ساڵ به‌ستییه‌وه‌.
3
فڕێیدایه‌ بیری بێ بن و ده‌رگای له‌سه‌ر داخست و مۆرێكی لێدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر نه‌ته‌وه‌كان چه‌واشه‌ نه‌كات، هه‌تا هه‌زار ساڵه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت. پاش ئه‌مه‌ ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئازاد بكرێت.
حوكمی هه‌زار ساڵه‌ی مه‌سیح 
4
چه‌ند ته‌ختێكم بینی و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری دانیشتن ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیان پێدرابوو. هه‌روه‌ها گیانی ئه‌وانه‌م بینی كه‌ له‌به‌ر شایه‌تی عیسا و له‌به‌ر وشه‌ی خودا سه‌ربڕابوون، ئه‌وانه‌ كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه‌ و په‌یكه‌ره‌كه‌ی نه‌بردبوو، نیشانه‌ی نێوچه‌وان و سه‌ر ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتبوو. جا زیندووبوونه‌وه‌ و هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا فه‌رمانڕه‌واییان كرد.
5
به‌ڵام مردووه‌كانی دیكه‌ هه‌تا هه‌زار ساڵه‌كه‌ ته‌واو بوو بۆ ژیان نه‌گه‌ڕانه‌وه‌. ئه‌مه‌ هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌.
6
ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا به‌شی هه‌بێت به‌ره‌كه‌تداره‌ و پیرۆزه‌. ئه‌وانه‌ مردنی دووه‌م ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا نییه‌، به‌ڵكو ده‌بنه‌ كاهینی خودا و مه‌سیح، هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵیدا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كه‌ن.
كه‌وتنی شه‌یتان 
7
كاتێك هه‌زار ساڵه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت شه‌یتان له‌ به‌ندیخانه‌ ئازاد ده‌كرێت و
8
ده‌رده‌چێت تاكو نه‌ته‌وه‌كانی چوارگۆشه‌ی زه‌وی چه‌واشه‌ بكات، گۆگ و ماگۆگ[a] ، تاكو بۆ جه‌نگ كۆیان بكاته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ژماره‌یان وه‌ك لمی ده‌ریایه‌.
9
به‌سه‌ر پانتایی زه‌ویدا بڵاو بوونه‌وه‌ و ئۆردوگای گه‌لی خودا، واته‌ شاره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خودایان گه‌مارۆ دا، به‌ڵام ئاگر له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاته‌ خواره‌وه‌ و هه‌ڵیلووشین.
10
ئه‌و ئیبلیسه‌ی چه‌واشه‌ی ده‌كردن فڕێدرایه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر و گۆگرد، كه‌ دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی لێیه‌. هه‌تاهه‌تایه‌ شه‌و و ڕۆژ ئازار ده‌درێن.
حوكمدانی مردووان 
11
پاشان ته‌ختێكی گه‌وره‌ی سپیم بینی و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری دانیشتبوو. ئاسمان و زه‌وی له‌به‌ر ڕووی هه‌ڵاتبوون، هیچ شوێنیان نه‌دۆزرایه‌وه‌.
12
مردووه‌كانم بینی به‌ گه‌وره‌ و بچووكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌دا ڕاوه‌ستابوون و په‌ڕتووكه‌كان كرانه‌وه‌. په‌ڕتووكێكی دیكه‌ش كه‌ په‌ڕتووكی ژیانه‌ كرابووه‌وه‌. مردووه‌كان به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانیان به‌وه‌ی له‌ په‌ڕتووكه‌كان نووسراوه‌ حوكم دران.
13
ده‌ریاش مردووه‌كانی ناوخۆی ڕاده‌ست كرد، هه‌روه‌ها مردن و جیهانی مردووان مردووه‌كانی خۆیان دایه‌ ده‌ست و هه‌ریه‌كه‌ و به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانی حوكم درا.
14
مردن و جیهانی مردووان فڕێدرانه‌ ده‌ریاچه‌ ئاگره‌كه‌. ئه‌م ده‌ریاچه‌ ئاگره‌ مردنی دووه‌مه‌.
15
هه‌ركه‌سێك ناوی له‌ په‌ڕتووكی ژیاندا تۆمار نه‌كرابوو، فڕێدرایه‌ ده‌ریاچه‌ ئاگره‌كه‌.
  1. a. 20‏:8 بڕوانه‌ \+xt حزقیێل 38‏\+xt*‏ و 39، هێمایه‌ بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌ دژی خودان.