عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
حه‌وت جامی تووڕه‌یی خودا 
1
ئینجا له‌ په‌رستگاكه‌وه‌ گوێم له‌ ده‌نگێكی به‌رز بوو به‌ حه‌وت فریشته‌كه‌ی ده‌فه‌رموو: «بڕۆن حه‌وت جامه‌كه‌ی تووڕه‌یی خودا به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕێژن.»
2
فریشته‌ی یه‌كه‌م چوو و جامه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕژاند، جا دومه‌ڵی پیس و ئازاربه‌خش له‌وانه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ نیشانه‌ی دڕنده‌كه‌یان هه‌ڵگرتبوو و كڕنۆشیان بۆ په‌یكه‌ره‌كه‌ی بردبوو.
3
فریشته‌ی دووه‌میش جامه‌كه‌ی خۆی ڕژانده‌ سه‌ر ده‌ریا و وه‌ك خوێنی مردووی لێهات، هه‌موو زینده‌وه‌رێكی ناو ده‌ریا مردن.
4
فریشته‌ی سێیه‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕژانده‌ سه‌ر ڕووبار و كانیاوه‌كان، بووه‌ خوێن.
5
گوێم له‌ فریشته‌ی ئاوه‌كان بوو ده‌یگوت:
«تۆ دادپه‌روه‌ریت، ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌، پیرۆزه‌كه‌،
چونكه‌ ئاوا حوكمت داوه‌،
6
چونكه‌ ئه‌وانه‌ خوێنی پێغه‌مبه‌ران و گه‌لی پیرۆزی تۆیان ڕشتووه‌،
تۆش خوێنت پێدان بیخۆنه‌وه‌، چونكه‌ شایانی ئه‌وه‌ن.»
7
گوێم له‌ قوربانگاكه‌ بوو ده‌یگوت:
«به‌ڵێ ئه‌ی خودای په‌روه‌ردگاری هه‌ره‌ به‌ توانا،
حوكمه‌كانت ڕاست و دادپه‌روه‌رن.»
8
فریشته‌ی چواره‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕژانده‌ سه‌ر خۆر و پێی درابوو خه‌ڵكی به‌ ئاگر بسووتێنێت.
9
خه‌ڵك به‌ گه‌رمایه‌كی گه‌وره‌ سووتان، كفریان به‌ ناوی خودا كرد، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌م ده‌ردانه‌دا هه‌یه‌، به‌ڵكو تۆبه‌یان نه‌كرد تاكو شكۆداری بكه‌ن.
10
فریشته‌ی پێنجه‌م جامه‌كه‌ی ڕژانده‌ سه‌ر ته‌ختی دڕنده‌كه‌، شانشینه‌كه‌ی تاریك بوو، خه‌ڵكی شانشینه‌كه‌ له‌تاو ئازار زمانی خۆیان ده‌گه‌ست.
11
له‌تاو ئازار و برینیان كفریان به‌ خودای ئاسمان كرد به‌ڵام تۆبه‌یان له‌ كرده‌وه‌كانیان نه‌كرد.
12
فریشته‌ی شه‌شه‌م جامه‌كه‌ی ڕژانده‌ سه‌ر ڕووباری گه‌وره‌ی فورات، ئیتر ئاوه‌كه‌ وشكی كرد، تاكو ڕێگای پاشاكانی ڕۆژهه‌ڵات خۆش بكات.
13
ئینجا سێ ڕۆحی پیسی وه‌ك بۆقم بینی له‌ ده‌می ئه‌ژدیهاكه‌ و ده‌می دڕنده‌كه‌ و ده‌می پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ ده‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌.
14
ئه‌وانه‌ ڕۆحی شه‌یتانین كه‌ په‌رجوو ده‌كه‌ن، ده‌چنه‌ لای پاشاكانی هه‌موو جیهان، تاكو له‌و ڕۆژه‌ گه‌وره‌یه‌ی خودای هه‌ره‌ به‌ توانادا بۆ جه‌نگ كۆیان بكه‌نه‌وه‌.
15
مه‌سیح ده‌فه‌رموێ: «ئه‌وه‌تا وه‌ك دزێك دێم! خۆزگه‌ ده‌خوازرێت به‌وه‌ی ئێشك ده‌گرێت و جلوبه‌رگه‌كانی ده‌پارێزێت، نه‌وه‌ك ئابڕووی ببینرێت و به‌ ڕووتی بڕوات.»[a]
16
پاشان ڕۆحه‌كان له‌ شوێنێكدا كۆی كردنه‌وه‌ كه‌ به‌ عیبری پێی ده‌گوترێ «هارمه‌گیدۆن[b] ».
17
فریشته‌ی حه‌وته‌م جامه‌كه‌ی خۆی به‌ هه‌وادا ڕژاند، ده‌نگێكی به‌رز له‌ په‌رستگاكه‌ و له‌ ته‌خته‌كه‌وه‌ هات، گوتی: «هاته‌ دی!»
18
پاشان هه‌وره‌ بروسكه‌ و ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌وره‌گرمه‌ پێدابوو، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره‌ ڕوویدا، ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر زه‌وین شتی وا ڕووی نه‌داوه‌، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زۆر به‌هێز بوو.
19
شاره‌ گه‌وره‌كه‌ بووه‌ سێ به‌ش، شاره‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیش كه‌وتن. خوداش بابلی گه‌وره‌ی به‌بیر هاته‌وه‌ تاكو جامی شه‌رابی تووڕه‌یی هه‌ڵچووی خۆی بداتێ.
20
هه‌موو دوورگه‌كان ڕایانكرد و چیاكان نه‌دۆزرانه‌وه‌.
21
ته‌رزه‌یه‌كی گه‌وره‌ كه‌ قورساییه‌كه‌ی یه‌ك \tl تالنت\tl*[c] ده‌بوو له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا باری، له‌تاو لێدانی ته‌رزه‌كه‌ كفریان به‌ خودا كرد، چونكه‌ لێدانه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌ بوو.
  1. a. 16‏:15 بڕوانه‌\+xt مه‌تا 24‏:36‏-44.‏\+xt*‏
  2. b. 16‏:16 عیبری: چیای مه‌گیدۆ، بڕوانه‌ \+xt ڕابه‌ران 5‏:19‏\+xt*‏.
  3. c. 16‏:21 یه‌ك \+tl تالنت\+tl*، نزیكه‌ی سی و چوار كیلۆگرامه‌.