عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانی موسا 
1
پاشان نیشانه‌یه‌كی دیكه‌م له‌ ئاسماندا بینی، گه‌وره‌ و سه‌یر: حه‌وت فریشته‌ حه‌وت ده‌ردی كۆتاییان پێبوو، چونكه‌ تووڕه‌یی خودا له‌وانه‌دا ته‌واو ده‌بێت.
2
پاشان شتێكی وه‌ك ده‌ریای شووشه‌یی تێكه‌ڵ به‌ ئاگرم بینی و ئه‌وانه‌ی دڕنده‌كه‌ و په‌یكه‌ره‌كه‌ی و ژماره‌ی ناوه‌كه‌یان به‌زاندبوو له‌سه‌ر ده‌ریا شووشه‌ییه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون و قیساره‌ی خودایان پێبوو.
3
سروودی موسای به‌نده‌ی خودا و سروودی به‌رخه‌كه‌یان ده‌چڕی، ده‌یانگوت:
«ئه‌ی یه‌زدان، خودای هه‌ره‌ به‌ توانا،
كاره‌كانت گه‌وره‌ و سه‌یره‌!
ئه‌ی پاشای نه‌ته‌وه‌كان،
ڕێگاكانت ڕاست و دادپه‌روه‌ره‌.
4
ئه‌ی یه‌زدان، كێ له‌ تۆ ناترسێت و
ناوت شكۆدار ناكات؟
چونكه‌ تۆ تاقه‌ پیرۆزیت.
هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان دێن و كڕنۆشت بۆ ده‌به‌ن،
چونكه‌ دادپه‌روه‌رییه‌كانت ده‌ركه‌وتوون.»
5
پاش ئه‌وه‌ سه‌یرم كرد، په‌رستگاكه‌ له‌ ئاسماندا كرایه‌وه‌ كه‌ چادری په‌رستنه‌، چادری په‌یمانه‌.
6
حه‌وت فریشته‌كه‌ له‌ په‌رستگاكه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و حه‌وت ده‌رده‌كه‌یان پێبوو، كه‌تانی پاك و پرشنگداریان پۆشی بوو، چه‌ند پشتێنێكی زێڕینیان له‌ سنگ به‌ستبوو.
7
یه‌كێك له‌ چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ حه‌وت جامی زێڕینی پڕ له‌ تووڕه‌یی خودای هه‌میشه‌ زیندووی دا به‌ حه‌وت فریشته‌كه‌.
8
په‌رستگاكه‌ش پڕبوو له‌ دووكه‌ڵ به‌ شكۆی و هێزی خودا و كه‌س نه‌یتوانی بچێته‌ ناو په‌رستگاكه‌وه‌، هه‌تا حه‌وت ده‌رده‌كه‌ی حه‌وت فریشته‌كه‌ ته‌واو نه‌بوون.