عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانییه‌ك. زه‌بوورێكی داود. 
1
ئه‌ی خودایه‌، دڵم چه‌سپاوه‌،
به‌ هه‌موو گیانم سروود ده‌ڵێم و مۆسیقا ده‌ژه‌نم.
2
ئه‌ی ساز و قیساره‌، هه‌ستن!
من به‌ره‌به‌یانان هه‌ڵده‌ستم.
3
ئه‌ی یه‌زدان، له‌نێو گه‌لان ستایشت ده‌كه‌م،
له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان گۆرانیت بۆ ده‌ڵێم،
4
چونكه‌ خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ت مه‌زنه‌، له‌ ئاسمان به‌رزتره‌،
دڵسۆزیشت له‌ هه‌وره‌كان.
5
ئه‌ی خودایه‌، به‌سه‌ر ئاسماندا به‌رزببه‌وه‌،
با شكۆی تۆ به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه‌ بێت.
6
به‌ ده‌ستی ڕاستت ده‌ربازمان بكه‌ و یارمه‌تیمان بده‌،
بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستانت ڕزگاریان بێت.
7
خودا له‌ پیرۆزگاكه‌ی خۆیه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی:
«به‌ هاواری خۆشییه‌وه‌ شه‌خه‌م دابه‌ش ده‌كه‌م و
دۆڵی سوكۆت[a] ده‌پێوم.
8
گلعاد هی منه‌، مه‌نه‌شه‌ش هی منه‌،
ئه‌فرایم كڵاوی منه‌،
یه‌هودا[b] داری ده‌سه‌ڵاتی منه‌.
9
مۆئاب[c] ده‌ستشۆرمه‌،
پێڵاوه‌كه‌م فڕێده‌ده‌مه‌ سه‌ر ئه‌دۆم،
له‌سه‌ر فه‌له‌ستیه‌ هاواری سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌م.»
10
كێیه‌ ده‌مباته‌ شاری قه‌ڵابه‌ند؟
كێیه‌ پێشڕه‌ویم ده‌كات بۆ ئه‌دۆم؟
11
ئه‌ی خودایه‌، مه‌گه‌ر تۆ نیت كه‌ ئێمه‌ت ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه‌ و
ئیتر له‌گه‌ڵ له‌شكره‌كانمان ده‌رناچیت؟
12
یارمه‌تیمان بده‌ به‌رامبه‌ر به‌ دوژمنه‌كه‌،
چونكه‌ ڕزگاری له‌ مرۆڤه‌وه‌ پووچه‌.
13
له‌گه‌ڵ خودا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنین،
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ دوژمنه‌كانمان ده‌خاته‌ ژێر پێ.
  1. a. 108‏:7 ناوی دوو شاری كۆنه‌. شه‌خه‌م شارێكی شوورابه‌ند بوو له‌ پاڵ كێوی گریزیم، سوكۆتیش ده‌كه‌وته‌ دووری شه‌ش كیلۆمه‌تر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردون.
  2. b. 108‏:8 گلعاد كوڕی ماكیره‌ و كوڕه‌زای منه‌ششێیه‌ و منه‌ششێش نۆبه‌ره‌ی یوسفه‌، ئه‌فرایمیش كوڕی دووه‌می یوسفه‌، یه‌هوداش كوڕی یاقوبه‌، بۆیه‌ ئه‌م ناوانه‌ بوون به‌ ناوی هۆز و عه‌شیره‌ته‌كانی ئیسرائیل و هه‌روه‌ها ناوی شار و ناوچه‌كانیان.
  3. c. 108‏:9 خاكی مۆئابییه‌كان، ده‌كه‌وته‌ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای مردوو.