عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
به‌ڵێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودایی 
1
بۆیه‌ كه‌ به‌ڵێنی چوونه‌ ناو شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا هه‌ر ماوه‌، ده‌بێ بترسین نه‌وه‌ك یه‌كێكتان ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌رنه‌كه‌وێت.
2
هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌وان مزگێنیمان درایێ، به‌ڵام ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌وان بیستوویانه‌ سوودی بۆیان نه‌بوو، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌و په‌یامه‌یان بیست له‌ دڵیانه‌وه‌ به‌ باوه‌ڕ وه‌ریان نه‌گرت.
3
ئێمه‌ی باوه‌ڕدار ده‌چینه‌ ناو حه‌سانه‌وه‌ی خودا، هه‌روه‌ك خۆی فه‌رموویه‌تی:
{بۆیه‌ له‌ تووڕه‌ییمدا سوێندم خوارد:
«نایه‌نه‌ ناو حه‌سانه‌وه‌ی من.»}[a]
هه‌رچه‌نده‌ كاره‌كان له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ ته‌واو بوون.
4
له‌ شوێنێكدا ده‌رباره‌ی ڕۆژی حه‌وته‌می هه‌فته‌ فه‌رموویه‌تی: {ئیتر خودا له‌ ڕۆژی حه‌وته‌مدا له‌ هه‌موو كاره‌كانی پشووی دا.}[b]
5
دیسان له‌مه‌شدا: {نایه‌نه‌ ناو حه‌سانه‌وه‌ی من.}
6
ئه‌وانه‌ی پێشتر مزگێنییان درایێ نه‌یانتوانی بچنه‌ شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا، چونكه‌ یاخیبوون. ئیتر شتێكی ڕوونه‌ كه‌ شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا چاوه‌ڕێی كه‌سانی دیكه‌ ده‌كات.
7
دیسان خودا ڕۆژێكی دیاری كرد، ناوی ئه‌و ڕۆژه‌شی نا «ئه‌مڕۆ»، كاتێك له‌دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ڕێگه‌ی داودی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ قسه‌ی كرد، هه‌روه‌ك پێشتر باسمان كرد:
{ئه‌مڕۆ، كاتێك گوێتان له‌ فه‌رمایشتی ئه‌و ده‌بێت،
دڵی خۆتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن.}[c]
8
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌شوع ئه‌وانی بحه‌ساندبایه‌وه‌، ئه‌وا پاش ئه‌وه‌ خودا باسی ڕۆژێكی دیكه‌ی نه‌ده‌كرد.
9
كه‌واته‌ حه‌سانه‌وه‌ی ڕۆژی حه‌وته‌م بۆ گه‌لی خودا ماوه‌،
10
چونكه‌ ئه‌وه‌ی بچێته‌ ناو حه‌سانه‌وه‌ی خودا له‌ كاره‌كانیشی پشوو ده‌دات، وه‌ك خوداش له‌ كاره‌كانی پشووی دا.
11
بۆیه‌ با تێبكۆشین تاكو بچینه‌ ناو ئه‌و حه‌سانه‌وه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك دیسان دوای هه‌مان په‌ندی یاخیبوون نه‌كه‌وێت و له‌ناونه‌چێت،
12
چونكه‌ په‌یامی خودا زیندووه‌، كاریگه‌ره‌، له‌ هه‌موو شمشێرێكی دووده‌م تیژتره‌، نێوانی ده‌روون و ڕۆح و جومگه‌ و مۆخی ئێسك ده‌بڕێت، نیاز و بیری دڵ جیا ده‌كاته‌وه‌.
13
به‌دیهێنراو نییه‌ له‌به‌رچاوی خودا شاردراوه‌ بێت، به‌ڵكو هه‌موو شتێك ڕووت و ئاشكرایه‌ له‌به‌رچاوی خودا كه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ ده‌بێت حیسابی خۆی بخاته‌ به‌رده‌ستی.
عیسا سه‌رۆك كاهینی پایه‌به‌رزه‌ 
14
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆك كاهینه‌ پایه‌به‌رزه‌مان هه‌یه‌ كه‌ به‌ ئاسماندا تێپه‌ڕی، عیسای كوڕی خودا، با ده‌ستبگرین به‌و باوه‌ڕه‌وه‌ كه‌ دانمان پێدا ناوه‌،
15
چونكه‌ سه‌رۆك كاهینێكمان نییه‌ كه‌ نه‌توانێت هاوخه‌می لاوازییه‌كانمان بێت، به‌ڵكو سه‌رۆك كاهینێكمان هه‌یه‌ كه‌ وه‌كو ئێمه‌ له‌ هه‌موو شتێك تاقی كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بێ گوناه ده‌رچوو.
16
بۆیه‌ با به‌ متمانه‌وه‌ له‌ ته‌ختی نیعمه‌ت[d] بچینه‌ پێش، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی وه‌ربگرین و نیعمه‌ت بدۆزینه‌وه‌ تاكو له‌ كاتی پێویستدا یارمه‌تیمان بدات.
  1. a. 4‏:3 \+xt زه‌بووره‌كان 95‏:11،‏\+xt*‏ هه‌روه‌ها له‌ ئایه‌تی 5.
  2. b. 4‏:4 \+xt په‌یدابوون 2‏:2.‏\+xt*‏
  3. c. 4‏:7 \+xt زه‌بووره‌كان 95‏:7‏،8‏\+xt*‏.
  4. d. 4‏:16 خودا نیعمه‌ت به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت، به‌ واتای به‌خشینێكی خودایه‌ كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی شایسته‌ی بین خودا پێمان ده‌به‌خشێت.