عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ئیسحاق و ڕڤقه
- 1
- ئیبراهیم پیر بوو و چووه ساڵه‌وه. یه‌زدانیش ئیبراهیمی له هه‌موو شتێك‌دا به‌ره‌كه‌تدار كرد.
- 2
- ئینجا ئیبراهیم به خزمه‌تكاری گه‌وره‌ی ماڵه‌كه‌ی گوت كه ههرچییهكیشی هه‌بوو به ده‌ست ئه‌و بوو: «ده‌ست بخه‌ره ژێر ڕانم.
- 3
- سوێندت ده‌ده‌م به یه‌زدان، خودای ئاسمان و خودای زه‌وی، كه هیچ ژنێك له كچانی كه‌نعانییه‌كان بۆ كوڕه‌كه‌م ناخوازیت، كه خۆم نیشته‌جێی نێوانیانم.
- 4
- به‌ڵكو ده‌چیته خاكه‌كه‌م بۆ لای كه‌سوكاره‌كه‌م و له‌وێ ژنێك بۆ كوڕه‌كه‌م، بۆ ئیسحاق ده‌هێنیت.»
- 5
- خزمه‌تكاره‌كه‌ش پێی گوت: «ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه نه‌یویست دوام بكه‌وێت بۆ ئه‌م زه‌وییه؟ ئایا كوڕه‌كه‌ت بگه‌ڕێنمه‌وه ئه‌و خاكه‌ی لێوه‌ی هاتوویت؟»
- 6
- ئیبراهیمیش پێی گوت: «ئاگاداربه كوڕه‌كه‌م نه‌گه‌ڕێنێته‌وه ئه‌وێ.
- 7
- یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئاسمان، ئه‌وه‌ی له ماڵی باوكم و له خاكی له‌دایكبوونمه‌وه منی برد، ئه‌وه‌ی پێی فه‌رمووم و ئه‌وه‌ی سوێندی بۆ خواردم و فه‌رمووی: ”ئه‌م زه‌وییه به نه‌وه‌ی تۆ ده‌به‌خشم.“ ئه‌و فریشته‌ی خۆی له‌پێشته‌وه ده‌نێرێت و له‌وێ ژنێك بۆ كوڕه‌كه‌م ده‌هێنیت.
- 8
- خۆ ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ش نه‌یویست له‌گه‌ڵت بێته‌وه، ئه‌وا گه‌ردنت ئازاد ده‌بێت له‌م سوێنده‌ی من. ته‌نها نه‌كه‌یت كوڕه‌كه‌م ببه‌یته‌وه ئه‌وێ.»
- 9
- ئینجا خزمه‌تكاره‌كه ده‌ستی خسته ژێر ڕانی ئیبراهیمی گه‌وره‌ی و له‌سه‌ر ئه‌مه سوێندی بۆ خوارد.
- 10
- ئیتر خزمه‌تكاره‌كه ده وشتری له وشتره‌كانی گه‌وره‌كه‌ی برد و ڕۆیشت، هه‌موو شته باشه‌كانی گه‌وره‌كه‌شی به ده‌ستیه‌وه بوو، هه‌ستا و چوو بۆ میسۆپۆتامیا[a] بۆ شارۆچكه‌كه‌ی ناحۆر.
- 11
- له ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه، له‌لای بیرێك[b] وشتره‌كانی خست. ده‌مه‌و ئێواره ئه‌و كاته‌ی كچه‌كان ده‌هاتنه ده‌ره‌وه بۆ ئاوكێشان.
- 12
- ئینجا گوتی: «ئه‌ی یه‌زدان، خودای ئیبراهیمی گه‌وره‌م، ئه‌مڕۆم بۆ ئاسان بكه، چاكه له‌گه‌ڵ ئیبراهیمی گه‌وره‌م بكه.
- 13
- من وا له‌لای ئه‌م كانییه ڕاوه‌ستاوم و كچانی خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه دێنه ده‌ره‌وه بۆ ئاوكێشان.
- 14
- ده‌با ئه‌و كچه‌ی پێی ده‌ڵێم: ”گۆزهكهتم بۆ لار بكه‌ره‌وه با ئاو بخۆمه‌وه،“ ئه‌ویش بڵێت: ”بخۆره‌وه، هه‌روه‌ها وشترهكانیشت ئاو ده‌ده‌م.“ با ئه‌وت هه‌ڵبژاردبێت بۆ خزمه‌تكاره‌كه‌ت، بۆ ئیسحاق. به‌مه‌ش ده‌زانم كه چاكه‌ت له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كه‌م كردووه.»
- 15
- پێش ئه‌وه‌ی له داواكارییه‌كه‌ی ببێته‌وه، ڕڤقه به گۆزه‌كه‌ی سه‌رشانییه‌وه هاته ده‌ره‌وه. ڕڤقه كچی بتوئێلی كوڕی میلكه بوو، ژنی ناحۆری برای ئیبراهیم بوو.
- 16
- كچێكی زۆر جوان بوو، پاكیزه بوو، ده‌ستی هیچ پیاوێكی به‌رنه‌كه‌وتبوو. هاته خواره‌وه بۆ لای كانییه‌كه و گۆزه‌كه‌ی پڕكرد و سه‌ركه‌وته‌وه.
- 17
- خزمه‌تكاره‌كه‌ش ڕایكرد بۆ لای و گوتی: «تۆزێك ئاوم له گۆزهكهت بده‌رێ.»
- 18
- ئه‌ویش گوتی: «بخۆره‌وه گه‌وره‌م.» ئیتر به په‌له گۆزه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی داگرت و ئاوی دایێ.
- 19
- دوای ئه‌وه‌ی ئاوی دایێ، گوتی: «هه‌روه‌ها وشترهكانیشت ئاو ده‌ده‌م، هه‌تا تێر ده‌خۆنه‌وه.»
- 20
- ئینجا به په‌له گۆزه‌كه‌ی به‌تاڵ كرده ناو ئاخوڕه‌كه و به ڕاكردن گه‌ڕایه‌وه لای بیره‌كه هه‌تا ئاو ههڵبكێشێتهوه، ئیتر ئاوی دایه هه‌موو وشتره‌كان.
- 21
- پیاوه‌كه‌ش به بێده‌نگی لێی ورد ده‌بووه‌وه تاكو بزانێت ئاخۆ یه‌زدان ڕێگاكه‌ی سه‌ركه‌وتوو كردووه یان نا.
- 22
- كاتێك وشتره‌كان له ئاوخواردنه‌وه بوونه‌وه، پیاوه‌كه خهزێمێكی زێڕی هێنا كه كێشه‌كه‌ی نیو شاقل[c] بوو له‌گه‌ڵ دوو بازنی زێڕ كه كێشیان ده شاقل بوو.
- 23
- ئینجا لێی پرسی: «تۆ كچی كێیت؟ ده‌توانیت پێم بڵێی ئایا له ماڵی باوكت شوێن هه‌یه بۆمان تێیدا بمێنینه‌وه؟»
- 24
- ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: «من كچی بتوئێلی كوڕی میلكه و ناحۆرم.»
- 25
- پێشی گوت: «كا و ئالیكی زۆرمان له‌لایه، هه‌روه‌ها شوێنیش بۆ مانه‌وه.»
- 26
- ئیتر پیاوه‌كه چۆكی دادا و كڕنۆشی بۆ یه‌زدان برد،
- 27
- ئینجا گوتی: «ستایش بۆ یه‌زدان، خودای ئیبراهیمی گه‌وره‌م كه وازی له خۆشه‌ویستییه نهگۆڕهكهی و دڵسۆزییه‌كه‌ی نه‌هێنا له‌گه‌ڵ ئیبراهیمی گه‌وره‌م، من به‌ڕێوه بووم، یه‌زدان ڕێنمایی كردم بۆ ماڵی برایانی گه‌وره‌كه‌م.»
- 28
- كچه‌ش ڕایكرد و ئه‌م شتانه‌ی به ماڵی دایكی ڕاگه‌یاند.
- 29
- ڕڤقه‌ش برایه‌كی هه‌بوو ناوی لابان بوو، لابان ڕایكرده ده‌ره‌وه بۆ لای پیاوه‌كه، بۆ لای كانییه‌كه.
- 30
- هه‌ركه خه‌زێم[d] و بازنه‌كانی ده‌ستی خوشكه‌كه‌ی بینی و گوێی له قسه‌كانی ڕڤقه‌ی خوشكی بوو كه گوتی: «پیاوه‌كه ئاوا قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم،» هاته ده‌ره‌وه بۆ لای پیاوه‌كه، بینی وا له‌لای وشتره‌كان له‌سه‌ر كانییه‌كه ڕاوه‌ستاوه.
- 31
- ئینجا گوتی: «فه‌رموو، ئه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌زدان به‌ره‌كه‌تداری كردوویت، بۆ له ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستاویت؟ ئه‌وا من ماڵم ئاماده كردووه و شوێنیش بۆ وشتره‌كان.»
- 32
- ئیتر پیاوه‌كه هاته ماڵه‌وه، باری وشتره‌كانی كرده‌وه و كا و ئالیكی دایه وشتره‌كان، ئاو بۆ شوشتنی پێی و پێی ئه‌و پیاوانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون.
- 33
- ئینجا نان خرایه به‌رده‌می بۆ ئه‌وه‌ی بیخوات، به‌ڵام گوتی: «نان ناخۆم هه‌تا قسه‌ی خۆم نه‌كه‌م.»
لابانیش گوتی: «قسه بكه.» - 34
- ئینجا گوتی: «من خزمه‌تكاری ئیبراهیمم،
- 35
- یه‌زدانیش گه‌وره‌كه‌می زۆر به‌ره‌كه‌تدار كردووه، مه‌زن بووه، مه‌ڕ و مانگا و زێڕ و زیو و خزمه‌تكار و كه‌نیزه و وشتر و گوێدرێژی داوه‌تێ.
- 36
- سارای ژنی گه‌وره‌كه‌م له ته‌مه‌نی پیری كوڕێكی بۆ گه‌وره‌م بووه، هه‌رچییه‌كی هه‌یه داویه‌تییه ئه‌و.
- 37
- گه‌وره‌شم سوێندی دام و گوتی: ”هیچ ژنێك بۆ كوڕه‌كه‌م له كچانی كه‌نعانییه‌كان نه‌خوازیت، كه خۆم نیشته‌جێی خاكهكهیانم.
- 38
- به‌ڵكو ده‌چیته ماڵی باوكم بۆ لای كه‌سوكاره‌كه‌م و ژن بۆ كوڕه‌كه‌م ده‌خوازیت.“
- 39
- «منیش به گه‌وره‌مم گوت: ”ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه له‌گه‌ڵ من نه‌یه‌ته‌وه؟“
- 40
- «ئه‌ویش پێی گوتم: ”یه‌زدان، ئه‌وه‌ی دۆستایه‌تی ده‌كه‌م، فریشته‌ی خۆیت له‌گه‌ڵ ده‌نێرێت و ڕێگاكه‌ت سه‌ركه‌وتوو ده‌كات، له كه‌سوكاره‌كه‌م و له ماڵی باوكم ژنێك بۆ كوڕه‌كه‌م ده‌خوازیت.
- 41
- ئاوا سوێنده‌كه‌م به‌تاڵ ده‌بێت، كاتێك بچیته لای كه‌سوكاره‌كه‌م، ئه‌گه‌ر نه‌تده‌نێ ئه‌وا گه‌ردنت ئازاد ده‌بێت له سوێنده‌كه‌م.“
- 42
- «جا ئه‌مڕۆ كه هاتمه لای كانییه‌كه، گوتم: ”ئه‌ی یه‌زدان، خودای ئیبراهیمی گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر ڕێگاكه‌م سه‌ركه‌وتوو ده‌كه‌یت كه له‌سه‌ری ده‌ڕۆم،
- 43
- ئه‌وه‌تا من له‌سه‌ر ئه‌م كانیاوه ڕاوه‌ستاوم، ده‌با ئه‌و كچه‌ی كه دێته ده‌ره‌وه بۆ ئاوكێشان و پێی ده‌ڵێم: ’تۆزێك ئاوم له گۆزهكهت بده‌رێ.‘
- 44
- ئه‌ویش پێم ده‌ڵێت: ’تۆ بخۆره‌وه، هه‌روه‌ها ئاو بۆ وشترهكانیشت ده‌كێشمه‌وه.‘ ئه‌وه ئه‌و ژنه بێت كه یه‌زدان بۆ كوڕی گه‌وره‌كه‌می هه‌ڵبژاردووه.“
- 45
- «ئه‌وه بوو هێشتا قسه‌كه‌م له دڵی خۆمدا ته‌واو نه‌كردبوو كه ڕڤقه هاته ده‌رێ و گۆزه‌كه‌ی له‌سه‌ر شانی بوو. ئیتر هاته خوارێ بۆ لای كانییه‌كه و گۆزه‌كه‌ی پڕكرد. منیش پێم گوت: ”ئاوم بده‌رێ.“
- 46
- «ئه‌ویش به په‌له گۆزه‌كه‌ی سه‌ر شانی خۆی داگرت و گوتی: ”تۆ بخۆره‌وه، هه‌روه‌ها وشترهكانیشت ئاو ده‌ده‌م.“ منیش خواردمه‌وه، هه‌روه‌ها وشترهكانیشی ئاو دا.
- 47
- «پرسیارم لێ‌كرد و گوتم: ”تۆ كچی كێیت؟“
«ئه‌ویش گوتی: ”كچی بتوئێلی كوڕی ناحۆرم، ئه‌وه‌ی له میلكهیه.“
«خهزێمهكهم له لووتی كرد و بازنهكانیشم له ده‌ستی كرد. - 48
- منیش چۆكم دادا و كڕنۆشم بۆ یه‌زدان برد. ستایشی یه‌زدانم كرد، خودای ئیبراهیمی گه‌وره‌م، كه ڕێنمایی كردم بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاست بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌زای براكه‌ی گه‌وره‌كه‌م بۆ كوڕه‌كه‌ی بهێنم.
- 49
- ئێستاش ئه‌گه‌ر چاكه و وه‌فاداری له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كه‌م ده‌كه‌ن، ئه‌وا پێم ڕابگه‌یه‌نن، خۆ ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا پێم ڕابگه‌یه‌نن، هه‌تا ڕوو له ڕاست یان له چه‌پ بكه‌م.»
- 50
- لابان و بتوئێل وه‌ڵامیان دایه‌وه: «ئه‌م كاره له یه‌زدانه‌وه‌یه، ناتوانین نه به خراپ و نه به چاك هیچت پێ بڵێین.
- 51
- ڕڤقه وا له‌به‌رده‌مته، بیبه و بڕۆ، با ببێته ژنی كوڕی گه‌وره‌كه‌ت، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمووی.»
- 52
- ئیتر كه خزمه‌تكاره‌كه‌ی ئیبراهیم گوێی له قسه‌كانیان بوو، كڕنۆشی بۆ یه‌زدان برد.
- 53
- ئینجا خزمه‌تكاره‌كه قاپی زیو و قاپی زێڕ و جلوبه‌رگی ده‌رهێنا و پێشكه‌شی ڕڤقه‌ی كرد، هه‌روه‌ها دیاری گرانبه‌های دا به براكه‌ی و دایكی.
- 54
- ئیتر خۆی و پیاوه‌كانی كه له‌گه‌ڵی بوون خواردیان و خواردیانه‌وه و له‌وێ مانه‌وه.
به‌یانی له خه‌و هه‌ستان و گوتی: «بمنێرنه‌وه بۆ لای گه‌وره‌كه‌م.» - 55
- به‌ڵام براكه‌ی و دایكی گوتیان: «با كچه‌كه چه‌ند ڕۆژێك له‌لامان بمێنێته‌وه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده ڕۆژ، پاشان بكه‌وێته ڕێ.»
- 56
- ئه‌ویش پێی گوتن: «دوام مه‌خه‌ن كه یه‌زدان ڕێگای بۆ سه‌ركه‌وتوو كردووم. بمنێرنه‌وه و ده‌چمه‌وه لای گه‌وره‌كه‌م.»
- 57
- ئه‌وانیش گوتیان: «كچه‌كه بانگ ده‌كه‌ین و پرسیاری لێ ده‌كه‌ین.»
- 58
- ئیتر ڕڤقه‌یان بانگ‌كرد و لێیان پرسی: «له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه ده‌ڕۆیت؟»
ئه‌ویش گوتی: «ده‌ڕۆم.» - 59
- ئیتر ڕڤقه‌ی خوشكیان و دایه‌نه‌كه‌ی و خزمه‌تكاره‌كه‌ی ئیبراهیم و پیاوه‌كانییان به‌ڕێكرد.
- 60
- داوای به‌ره‌كه‌تیان بۆ ڕڤقه‌ش كرد و پێیان گوت:
«خوشكمان،
پتر بن هه‌زار له‌سه‌ر هه‌زار،
با نهوهكانیشت
ببنه میراتگری ده‌روازه‌ی ناحه‌زانیان.» - 61
- ئینجا ڕڤقه و كه‌نیزه‌كانی هه‌ستان و سواری وشتره‌كان بوون و دوای پیاوه‌كه كه‌وتن. ئیتر خزمه‌تكاره‌كه ڕڤقه‌ی برد و ڕۆیشت.
- 62
- ئیسحاق كه له خاكی نه‌قه‌ب نیشته‌جێ بوو، له ڕێگای بیری له‌حه‌ی ڕۆئییه‌وه هاتبووه‌وه.
- 63
- ئیسحاق ده‌مه‌و ئێواره چووه ده‌ره‌وه بۆ ناو كێڵگه‌كه و نوقومی بیركردنه‌وه بوو، كه چاوی هه‌ڵبڕی، بینی وا هه‌ندێك وشتر به‌ره‌و ڕووی دێن.
- 64
- ڕڤقه‌ش چاوی هه‌ڵبڕی و ئیسحاقی بینی. ئیتر له وشتره‌كه دابه‌زی.
- 65
- به خزمه‌تكاره‌كه‌ی گوت: «ئه‌م پیاوه كێیه وا له كێڵگه‌كه‌دا بۆ لامان دێت؟»
خزمه‌تكاره‌كه‌ش گوتی: «ئه‌وه گه‌وره‌كه‌مه.» ئه‌ویش به ڕووپۆشهكهی خۆی داپۆشی. - 66
- ئیتر خزمه‌تكاره‌كه هه‌رچی كردبوو بۆ ئیسحاقی گێڕایه‌وه.
- 67
- ئیسحاقیش ڕڤقه‌ی برده ناو چادره‌كه‌ی سارای دایكی، هێنای و بوو به ژنی و خۆشی ویست. ئه‌مه‌ش بووه دڵنه‌وایی ئیسحاق له‌دوای مردنی دایكی.
- a. 24:10 میسۆپۆتامیا: عیبری (ئارامی دوو ڕووبار) به واتای وڵاتی ئارام كه ده‌كه‌وێته نێوان دجله و فورات.
- b. 24:11 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوی كانییه‌كه نه‌ما پێویست بوو كه بیرێك لێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئاوه‌كه.
- c. 24:22 نیو شاقل: نزیكه‌ی مسقالێك یان 5,5 گرام.
- d. 24:30 لووته‌وانه.